14 مامۆستای زانکۆی کوردستان لە سنە لە ئاستی جیهان پشت بە توێژینەوەکانیان بەستراوە

31-10-2021
فواد حەقیقی
زانکۆی کوردستان لە سنە
زانکۆی کوردستان لە سنە
نیشانەکردن زانکۆی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

زانکۆی کوردستان لە سنە رایگەیاند، 14 مامۆستایان لە لیستی ئەو لێکۆڵەر و نووسەرانە دان کە لە ئاستی جیهانیدا زیاترین پشت بە توێژینەوەکانیان دەبەسترێت. 
 
پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان بە پشتبەستن بە پلەبەندیی زانکۆی ئەستەنفۆرد بۆ ساڵی 2021 بڵاویکردەوە، 2٪ی توێژەرانی جیهان لە 22 بواری زانستی و 176 بەشی خوێندن زیاتر لە هەر توێژەرێکی دیکە پشت بە توێژینەوەکانیان دەبەسترێت، ژمارەی ئەو کەسانە لە هەموو جیهاندا 100 هەزار کەسە و 14 کەسیان مامۆستای زانکۆی کوردستان لە سنەن.
 
مامۆستاکانی زانکۆی سنە لە بوارەکانی فیزیا، کیمیا، کارەبا، لەوەڕگە و سەرچاوەکانی ئاو، کۆمپیوتەر، بیۆسیستەم و کانگادا وانە دەڵێنەوە.
 
ساڵی رابردوو 7 مامۆستای زانکۆی کوردستان لەو لیستەدا بوون.
 
رەحمەت سادقی، سەرۆکی زانکۆی کوردستان دەڵێت، بەپێی پلەبەندییەکانی دامەزراوەی یو ئێس نیوز بۆ ساڵی 2021 - 2022 زانکۆی کوردستان لە نێو زانکۆکانی ئێراندا پلەی 13 و لە ئاستی جیهانیش لەنێو دامەزراوە زانستییە جیهانییەکانیدا پلەی هەزار و 434ی بەدەستهێناوە.
 
دامەزراوەی U.S.News لە ساڵی 2015ـەوە زانکۆکان و دامەزراوە زانستییەکان لەڕووی زانستییەوە هەڵدەسەنگێنێ و پلەبەندییان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە