رووداو - هەڵەبجە
پارێزگای هەڵەبجە بە هەنار بەناوبانگە و ساڵانە لەو پارێزگایە فیستیڤاڵی هەنار بەڕێوەدەچێت. فیستیڤاڵەکە لە پارکی شاری یاری هەڵەبجە و لەلایەن تۆڕی رێکخراوەکانی هەڵەبجە لەژێر چاودێری پارێزگار بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئەو ئامارانەی کە لەبەردەستن، ساڵانە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 35 هەزار تۆن هەنار بەرهەمدەهێنێت. هەناری هەڵەبجە لە هەرێمی کوردستان ناوبانگێکی تایبەتی هەیە و جۆرەکانیشی جیاوازن و بەپێی ناوچەکانی جیادەکرێنەوە، لەوانە هەناری عەبابەیلێ، ساڵەخانی و سازان.