رووداو- هەولێر
ئەمشەو بۆ ماوەی دوو کاژێر، رەنج سەنگاوی و هیوا جەمال، رووماڵێکی تایبەتی هەڵبژاردنەکانی باکووری کوردستان و تورکیا دەکەن. لە رووماڵەکەدا هەموو ژانرە رۆژنامەڤانییەکان بەکاردەهێنرێن.
لە رووماڵەكەدا بە میواندارای کۆمەڵێک لە شارەزایان و پسپۆرانی سیاسی و ئابووری و هەڵبژاردن، ئەنجام و کاریگەرییەکانی هەڵبژاردنەکە لەسەر دۆزی کورد لێک دەدرێنەوە.
پەیامنێرانی رووداو لە هەموو ناوچەکانەوە بەشداریی دەکەن. رووماڵە تایبەتەکە لە کاژێر 21:00 تا 23:00 بە کاتی هەولێر بەردەوام دەبێت.
بە هاشتاگی
#turkybakur
لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بەشداری بکەن و نامەکانتان دەخوێندرێتەوە، لەهەر شوێنێک لەبارەی هەڵبژاردنەکانەوە بۆچوونێکت نووسی، ئەو هاشتاگە بەکاربێنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ