رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی رووسیا تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 1ـی تشرینی یەکەمی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس کوتراشێڤ، باڵیۆزی رووسیا له عێراق، لەبارەی په‌یوه‌ندییه‌کانی رووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر - به‌غدا و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه".
رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2024، بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا وێڕاى داكۆكى له گرنگيى هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌رێمى كوردستان، هيواى به‌ڕێوه‌چوونى بانگهشهيهكى ئارام و سەرکەوتوویان بۆ پرۆسه‌ى ده‌نگدان خواست، هه‌روه‌ها پێشبینی و بۆچوونی خۆیان لەبارەی ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سياسى له هه‌رێمى كوردستان، خسته‌ڕوو.
دوایین پێشهاته‌کانی شه‌ڕ له ئۆکراینا و دۆخی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌گه‌ر و لێکه‌وته‌کانی، لایه‌نێکی دیکه‌ی دیداره‌که بوون که به‌ڕێز کۆنسووڵی گشتیی ڕووسیا له هه‌رێمی کوردستان، ئامادەی بوو.
بڕیارە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، 1191 بەربژێر کە 368 یان ئافرەتن، لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ