27 کەسی سەربازی و ئەمنی خۆیان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەربژێر کردووە

01-10-2024
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پارتی زۆرترین بەربژێری هەیە کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار دەکەن، یەکگرتوو و نەوەی نوێ هیچ بەربژێرێکیان نییە لە بواری ئەمنی و سەربازی کار بکەن.
 
27 کەسی ئەمنی و سەربازی لەلایەن پارتە سیاسییەکانەوە بەربژێرکراون بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، پۆلیسێکیش وەکو بەربژێری سەربەخۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن کردووە.
 
پارتی دیموکراتی کوردستان بە 190 بەربژێر بەشداریی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە، لەنێویاندا 10 بەربژێر لە بواری سەربازی و ئەمنی کاریان کردووە و پلەیان هەبووە کە دەکاتە زۆرترین بەربژێر لەو دوو کەرتە لەنێو هێزە سیاسییەکانی دیکە کە ئەمانەن:
 
- نەقیب ئەرسەلان
- لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی هەولێر
- عەمید خۆشناو ئاقوبانی، 
- عەمید بەختیار بێسەری
- عەقید زرار حوسێن هەرکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی سۆران
- نووری محەممەد ئالانی
- سەردار رەسووڵ
- سەنگەر سەردار
- رائید نەوزاد ئیسماعیل
- عەمید باسل عیزەت رەمەزان
 
هەروەها لە لیستی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، نۆ بەربژێر هەن کە لە بواری ئەمنی و سەربازی کاریان کردووە، بریتین لە:
 
- موقەدەم بەرزان عوسمان، گوتەبێژی پۆلیسی هەڵەبجە.
- بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی. 
- بێژەن بورهان
- بەختیار ئیسماعیل (بەختیاری ئاسایش).
- عەمید سەید موزەفەر.
- جووتیار یوسف
- محەممەد رافت
- سەرخێڵ نەجمەدین
- مشیر عەبدوڵڵا (عەقید مشیری مرور). 
 
لیستی بەرەی گەل لە پلەی سێیەم دێت لەنێو ئەو کەسانەی بەربژێریان لە بواری ئەمنی و سەربازی هەیە، چوار کەس لەسەر لیستەکە بەربژێرن، ئەوانیش:
 
- عەقید کاروان خۆشناو، گوتەبێژی پێشووی پاسەوانی سنوور
- لیوا فەیسەل خەلەکانی
- کارزان جەرجیس
- رەوەند وسوو عەبدولڕەحمان
 
لە لیستی رەوتی هەڵوێست، بە سەرۆکایەتیی عەلی حەمەساڵح، دوو کەس هەن لە بازنەکانی سلێمانی و دهۆک، لە کەرتی سەربازیدا کاریان کردبێت، ئەوانیش:
 
- رائید ئیسلام زێباری، ئەفسەری وەزارەتی پێشمەرگە
- شاڵاو مەحموود
 
هەروەها کۆمەڵی دادگەری دوو کەسی بەربژێر کردووە، کە کەرتی پۆلیس و ئەمنیدا کاریان کردبێت، بریتین لە:
 
- عادل عزەت لە بازنەی پارێزگەی هەڵەبجە
- سەباح ساڵح لە بازنەی پارێزگەی سلێمانی 
 
رووداو پەیوەندیی بە هەریەک لە بزووتنەوەی گۆڕان، یەکگرتووی ئیسلامی و نەوەی نوێوە کرد، مەکتەبی هەڵبژاردنی هەریەک لەم هێزە سیاسییانە بە رووداویان راگەیاند هیچ بەربژێرێکیان نییە لەنێو کەرتی سەربازی و ئەمنیدا کاری کردبێت و پلەی هەبووبێت. 
 
وەکو بەربژێری سەربەخۆ، شێرزاد عەبدولڕەحمان، کە بە مامە ڤاندام ناسراوە، کارمەندی پۆلیسە و لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان خۆی بەربژێر کردووە. 
 
بڕیارە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، 1191 بەربژێر کە 368 یان ئافرەتن، لە هەڵبژاردنەکەدا بەشدارن و کێبڕکێ لەسەر بەدەستهێنانی 100 کورسیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی قەڵای هەولێر.

توێژینەوەیەک: ژیان لە هەولێر وەکو ئەوە وایە رۆژانە دوو پاکەت جگەرە بکێشیت

سەرۆکی رێکخراوی ئاییندە بۆ پاراستنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، "هەولێر دووەم پیسترین شاری عێراق و یەکەمی هەرێمی کوردستانە و وەکو ئەوە وایە کە رۆژانە هەر تاکێکی شاری هەولێر دوو پاکەت جگەرە بکێشێت".