لە ئامەد کچێکی 12 ساڵان بێسەروشوێنە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەد ـی باکووری کوردستان، لە دوێنێوە کچێکی 12 ساڵان بە ناوی بەرفین تۆزتەمەل بێسەروشوێنە. 
 
بەرفین تۆزتەمەل دانیشتووی گوندی "کۆناکی خواروو" ـە سەر بە شارۆچکەی چنار ـی ئامەد. لە بەیانیی دوێنێ (دووشەممەوە) تائێستا هیچ هەواڵێک لەبارەیەوە نەزانراوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرفین تۆزتەمەل ـی تەمەن 12 ساڵ رۆژی دووشەممە بۆ ئەوەی بچێتە قوتابخانە، لە ماڵەوە دەچێتە دەرەوە و دواتر نەگەڕاوەتەوە. 
 
خێزانەکەی دەستیان بە گەڕان کردووە، بەڵام نەیاندۆزیوەتەوە. بەو هۆیەوە چوونەتە بنکەی جەندرمە لە گوندەکەیان و زانیارییان لە بارەی کچەکەیان بە بنکەکە داوە.
 
دوای ئەوەی خێزانەکەی جەندرمەیان ئاگادار کردەوە، ئۆپەراسیۆنی گەڕان دەستیپێکرد و گەڕانی تیمەکان بۆ دۆزینەوەی بەرفین تۆزتەمەل بەردەوامە.
 
ئەم رووداوە لەکاتێکدایە رۆژی 27ـی ئەیلوول رۆژین کابائیش، کە خەڵکی پارێزگای ئامەدە، چووەتە کەناری دەریاچەی وان. لەو کاتەوە تائێستا بێسەروشوێنە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە