سێ مانگە شاری گێیەڵانی کرماشان سەرۆکی شارەوانیی نییە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە سێ مانگە گێیەڵانی کرماشان سەرۆکی شارەوانیی نییە؛ ئەندامانی ئەنجوومەن لەسەر کەسێک رێکناکەون و بەهۆی رێکنەکەوتن لەسەر دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی، قایمقامی گێیەڵان هۆشداری دەداتە ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە.
 
عەلیڕەزا نەزەری، قایمقامی شاری گێیەڵان ئەمڕۆ سێشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2024 لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە کۆبووەوە و رایگەیاند، چیدیکە قبووڵ ناکەن بەهۆی ناکۆکیی ئەندامانی ئەنجوومەن، ئەو شارە بێ سەرۆکی شارەوانی بێت.
 
قایمقامی گێیەڵان دەڵێت، دواکەوتنی دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی، کاریگەریی لەسەر کاروبار و خزمەتگوزارییەکانی شارەوانی داناوە.
 
بێهروز باوەندپوور، سەرۆکی شارەوانیی گێیەڵان لە مانگی 6ی ئەم ساڵ دەستی لەکار کێشایەوە و ئەنجوومەنی شارەکە لە 23-06-2024 تورەج کوهروویان وەکو سەرپەرشتیاری شارەوانی دەستنیشان کرد. لەو کاتەوە ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری گێیەڵان چەند جارێک بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکی شارەوانی کۆبوونەتەوە، بەڵام بەهۆی ناکۆکیی نێوانیان، نەیانتوانیوە کەسێک دەستنیشان بکەن.
 
ئەنجوومەنی شاری گێیەڵان حەوت ئەندامی هەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مریشکفرۆشێک لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی کشتوکاڵ: 20 هەزار کەس بژێوییان لەسەر مریشک فرۆشتنە و ناتوانین شوێنەکانیان دابخەین

بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زیاتر لە 20 هەزار خێزان بژێوییان لەسەر فرۆشتن و سەربڕینی مریشکە، بۆیە ناتوانن شوێنەکانیان دابخەن