ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵا بە هاوئاهەنگیی بافڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر دەستنیشان دەکرێن

01-10-2023
هیدایەت جان
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی.
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانیی گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "دوای بانگهێشتی سەرۆکی یەکێتی، یەکەم کۆبوونەوەی سەرکردایەتی نوێ بەڕێوەدەچێت" و لەبارەی هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتیش گوتی؛ "سەرۆکی یەکێتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سکرتێری ئەنجوومەن، ئەندامەکانی دەستنیشان دەکەن".
 
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە،1ـی تشرینی یەکەمی 2023، دوای پێنج رۆژ، کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆتاییهات و گوتەبێژی کۆنگرەکەش چۆنێتی دەستنیشانکردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی و ئەنجوومەنی پشتیوانی بۆ میدیا روونکردەوە.
 
تەلار لەتیف، گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند: "دوای ئەوەی سەرۆکی یەکێتی بانگهێشتی ئەندامانی سەرکردایەتی کرد، یەکەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی نوێ بەڕێوەدەچێت."
 
لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیدا، جەعفەر شێخ مستەفا، وەکو سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای پاراستنی بەرژەوەندییەکانی یەکێتی دەستنیشانکرا، بەڵام ئەندامانی ئەو ئەنجوومەنە باڵایە هەڵنەبژێردران. تەلار لەتیف دەڵێت: "ئەندامانی ئەنجوومەنەکە بە هاوئاهەنگی نێوان سەرۆکی یەکێتی و سکرتێری ئەنجوومەن دیاریدەکرێن".
 
گوتەبێژی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتیی نیستمانیی کوردستان دەڵێت: "ئەمڕۆ دەنگ بە 60 ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی درا، بەڵام سەرۆک دەسەڵاتی هەیە ئەو کەسانەی لە حیزبەکانی دیکەوە دێنە نێو یەکێتی و حەزدەکەن درێژە بە کاری سیاسی بدەن، بیانکات بە ئەندامی سەرکردایەتی" و دەشڵێت: "هیچ رێژەیەکی دیاریکراو دەستنیشان نەکراوە و سەرۆک بەپێی پێویست دەتوانێت ئەو دەسەڵاتەی بەکاربهێنێت".
 
لەناو کۆنگرە، دەنگ بە ناوی ئەنجوومەن و رێژەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پشتیوانی درا و ژمارەی ئەندامانی 100 کەسن، تەلار لەتیف لەبارەی ئەندامانی ئەنجوومەنەکە گوتی، "لەدوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، سکرتێرێک بۆ ئەنجوومەنی پشتیوانی دیاریدەکرێت و سکرتێری ئەنجوومەنەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ سەرۆکی یەکێتی، ئەندامەکانیان بەپێی ئەو مەرجانەی بۆیان دانراوە دەستنیشان دەکەن".
 
کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رۆژی 27ـی ئەیلوول دەستیپێکرد و بڕیار بوو لە ماوەی سێ رۆژدا کارەکانی تەواو بکات، بەڵام ماوەکەی دوو رۆژ درێژکرایەوە، گوتەبێژی کۆنگرە روونیدەکاتەوە: "لە کۆنگرەی چوارەم، نەمانتوانی لەنێو کۆنگرەدا دەنگدان لەسەر پێڕەوی نێوخۆ تەواوبکەین و کۆنگرەکە سێ رۆژی خایەند، بەڵام لەم کۆنگرەیەدا بەهۆی جۆش و خرۆشی ئەندامان، زۆر پێداگری لەسەر هەموو بڕگە و مادەکانی پەیڕەو کرایەوە و ئەوەش ماوەی کۆنگرەکەی بۆ پێنج رۆژ درێژکردەوە".
 
 

 

 

 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."