لە شەمزینان 'نێچیرڤانانی هەنگوین' ژیانیان دەخەنە مەترسییەوە بۆ دەستخستنی هەنگوینی شاخ

01-10-2023
شەوکەت هەرکی
شەوکەت هەرکی
کۆکردنەوەی هەنگوینی شاخ لە شەمزینان
کۆکردنەوەی هەنگوینی شاخ لە شەمزینان
نیشانەکردن شەمزینان هەنگوین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شەمزینان لە باکووری کوردستان شوێنێکی بەنێوبانگە بە هەنگوین و هەرە ناودارترین هەنگوینەکانیشی ئەوانەن کە لەسەر چیاکان کۆدەکرێنەوە. تیمی رووداو لەگەڵ چەند هەنگەوانێک چوونەتە گەلیی سۆسێ لەکاتێکدا خەریکی کۆکردنەوەی ئەو جۆرە هەنگوینە نێودارەن.
 
یەک کیلۆ لەو هەنگوینە شاخییە بە نزیکەی دوو هەزار لیرەی تورکییە (نزیکەی 73 دۆلار). بەکرخان, نێچیرڤانی هەنگوینە و بەگوتەی خۆی, لە زنارێکی 50 بۆ 60 مەتر بەرز، شڵخەی مێش هەنگ هەیە و هەنگوینی شاخی تێدایە.
 
بەکرخان شەمزینی قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی "راستییەکەی چەند ساڵێکە ئێمە کاری هەنگوین دەکەین و هەنگوین لە چیا و نێو دارەکانەوە کۆدەکەینەوە، ئەمڕۆش هاتووینەتە گەلیی سۆسێ بۆ ئەوەی ئەگەر خوا بکات، پوورە هەنگێک ببڕین."
 
لەو کارەدا گرنگترین شت، سەلامەتییە و نێچیرڤانی هەنگوین دەبێت سەرەتا هەموو ئامادەکارییەک بکات. بەکرخان هەموو ئامادەکارییەک دەکات و لەڕێگەی پەتێکەوە کە لە سەرەوە شۆڕدەکرێتەوە، خۆی قایم دەکات و لە خوارەوە دەچێتە ئەو شوێنەی شڵخەی مێشی لێیە، سێ هاوکارەکەشی: تەمەل، سەلیم و ئیدریس یارمەتی دەکەن.
 
بەکرخان بەمشێوەیە باسی کارەکەی دەکات: ئێمە، ئەو ورەیەمان هەیە، ئەگەر کەسێکیش ورەی نەبێت، ناتوانێت بچێتە سەر ئەو شوێنە بەرزە و دەکەوێت، چونکە دەست و پێیەکانی دەلەرزن، بۆیە دەبێت ئازا بیت.
 
بەکرخان دوای ئەوەی دەگاتە لای پوورە هەنگەکە، کارەکانی دەکات و بەبێ ئەوەی مێش هەنگەکان ئازار بدات، شانە هەنگەکە لێدەکاتەوە و دوای نیو کاژێر دەنگی بەرزدەبێتەوە کە ئیدی کارەکەی تەواو بووە و، ئامادەیە بۆ ئەوەی شۆڕی بکەنەوە خوارەوە.
 
نێچیرڤانەکەی هەنگوین دەڵێت "چەند ساڵێکە ئێمە دێینە ئێرە و هەنگوین کۆدەکەینەوە، لێرە لە گەلی سۆسێ لە شوێنێکی زۆر بەرزداین.''
 
هەنگەوانەکان نزیکەی پێنج کیلۆگرام هەنگوینیان لەو پوورە هەنگە دەستکەوت، بەڵام لە شوێنی وا هەیە لە بەرزاییەکان هەتاوەکو 20 کیلۆگرامیش هەنگوینی شاخی لێ کۆدەکرێتەوە، نێچیرڤانەکانی هەنگوین هەرجارە و تەنیا نیوەی هەنگوینەکە دەبەن، بۆ ئەوەی هەنگەکان نەمرن.
 
سەلیم شەنگول، لە تیمەکەی بەکرخانە، لەبارەی ئەو جۆرە هەنگوینەوە دەڵێت "ئەو هەنگوینەی دەرمانهێنا، ماشەڵڵا هەنگوینێکی زۆر باشە. (ئەنجامەکە) بەپێی پوورە هەنگەکانە، لە هەندێک شوێن 10 کیلۆیە، لە هەندێک پێنج کیلۆمان دەستدەکەوێت، بەڵام شوێنیش هەیە تەنیا دوو کیلۆگرام هەنگوینی تێدایە."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 گردبوونەوەی ناڕەزایی راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک.

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپێشاندانیان کرد

راهێنراوانی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک خۆپیشاندانیان کرد، دەڵێن شەش مانگ مەشق و راهێنانیان پێکردوون و بەڵێنی دامەزراندنیان پێدراوە، بەڵام چوار ساڵە کەسیان دانەمەزراون.