وەزارەتی پەروەردە: مانگی 11 مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکیی پۆلی 12 دەستپێدەکات

01-10-2022
جووتیار قارەمان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە رایدەگەیێنێت، ئەو خوێندکارانەی پۆلی 12 کە دەیانەوێت تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن سەرەتای مانگی 11ی ئەمساڵ دەتوانن مامەڵەکانیان پێشکێش بکەن.
 
پێشکێشکردنی مامەڵەی دەرەکی بۆ قوتابییانی قۆناخە ناکۆتاکان لەگەڵ قوتابییانی پۆلی 12 جیاوازە. هەردی مەعرووف، بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە پۆلی شەشی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی دەبێت هەموو قوتابییەک لە 02-10-2022 بۆ 02-11-2022 سەردانی قوتابخانەکەی بکات و مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی پێشکێش بکات. بۆ پۆلی 12ی ئامادەییش لە 03-11-2022 بۆ 04-12-2022 مامەڵەی تاقیکردنەوەی دەرەکی پێشکێش دەکرێت."
 
پۆلی یەک تاوەکو پێنجی بنەڕەتی تاقیکردنەوەی دەرەکیی نییە و رێنماییەکان ئەوان ناگرێتەوە. بەڕێوەبەری ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە گوتی: "ساڵی رابردوو کەسێک هەبوو 59 ساڵ بوو و لە قۆناخی بنەڕەتی دەیخوێند." 
 
ئەو کەسانەی تەمەنیان لە 19 ساڵ زیاترە ناتوانن بە رۆژدا لە قۆناخی بنەڕەتی بخوێنن و دەبێت بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن. 
 
بۆ قۆناخی ئامادەییش ئەو کوڕانەی لە 24 ساڵ زیاترن و ئەو کچانەیشی لە 25 ساڵ زیاترن دەبێت، بچنە خوێندنی ئێواران یان تاقیکردنەوەی دەرەکی بکەن و ناتوانن لە رۆژدا بخوێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.