01-10-2020
00:15
نادیە موراد: بابەشێخ بەچاوی رێز و خۆشەویستییەوە مامەڵەی لەگەڵ رزگاربووانی ئێزدی دەکرد
نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی
نادیە موراد، کچە کوردی ئێزدیی رزگاربووی دەستی داعش و براوەی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی بەبۆنەی کۆچی دوایی بابەشێخ پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت "کۆمەڵگەی ئێزدی بە کۆچی دوایی بابەشێخ، ئەمڕۆ رێنیشاندەرێکی لەدەستدا".
هەر لە پەیامەکەی نادیەدا هاتووە "ئەو سەرکردە رۆحییە ئێزدییە هەموو بەهاکانی ژیری، میهرەبانی و لێبوردەیی لەخۆگرتبوو. بوو بە نموونەیەکی کۆمەڵگەکە [کۆمەڵگەی ئێزدی] و بە خۆشەویستی و رێزەوە مامەڵەی لەگەڵ رزگاربووانی ئێزدی دەکرد. بۆ هەمیشە لەیادمان دەمێنێت".
23:17
بەرهەم ساڵح: بابەشێخ هەڵوێستی نیشتمانی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش
بەرهەم ساڵح: بابەشێخ هەڵوێستی نیشتمانی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە پەیامێکدا بەبۆنەی کۆچی دوایی بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی و دەڵێت، هەڵوێستی نیشتمانی هەبووە لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و تیرۆر و هەڵوێستی مرۆڤانەیشی بەرامبەر کوردانی ئێزدی هەبووە.
سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بابەشێخ رۆڵی گەورەی هەبووە لە گێڕانەوە و بەخێرهاتنەوەی کوردانی ئێزدی کە لەلایەن داعش رفێندرابوون.
زیاتر بخوێنەوە
23:16
سەرۆک بارزانی بۆ کەسوکاری بابەشێخ: خۆم بە هاوبەشی خەمتان دەزانم
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی بابەشێخ دەڵێت، كەسایەتییەكی ئایینی دیار و نیشتمانپەروەری كوردی ئێزدی بوو كە لە هەموو بارودۆخێكدا هۆكاری خێرخوازی و چارەسەركردنی كێشەكان بووە لەنێو خوشك و برا ئێزدییەكانمان. بۆ بڵاوكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان درێخی نەكردووە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 1ـی 10ـی 2020 كەسایەتیی ئایینی و سەرۆكی ڕۆحانیی ئایینی ئێزیدی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل (بابا شێخ) لە شاری هەولێر كۆچی دوای كرد.
بابا شێخ كەسایەتییەكی ئایینی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردی ئێزیدی بوو كە لە هەموو بارودۆخێكدا هۆكاری خێرخوازی و چارەسەركردن كێشەكان بووە لەناو خوشك و برا ئێزیدییەكانمان و بۆ بڵاوكردنەوەی تەبایی و پێكەوەژیان درێخی نەكردووە. لە هەمانكاتیشدا بابە شێخ هێمایەكی ئایینی و مەعنەوی بووە و بە تایبەتیش لە بارودۆخی ئێستادا لەدەست دانی خەسارەتێكی گەورەیە.
سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی میر حازم تەحسین بەگ میری ئێزیدیان و ئەنجوومەنی ڕۆحانیی ئایینیی ئێزیدی و پیاوانی ئایینی ئێزیدی و خانەوادە و كەسوكاری بابا شێخ و تەواوی خوشك و برایانی ئێزیدی لە كوردستان و هەموو جیهان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لە خودای گەورە داواكارم ڕۆحی بابا شێخ بخاتە بەر ڕەحمەت و دلۆڤانیی خۆی و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.
مسعود بارزانی
1ـی 10ـی 2020
زیاتر بخوێنەوە
22:50
نێچیرڤان بارزانی: بابەشێخ هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی کوردانی ئێزدی تەرخانکرد
نێچیرڤان بارزانی: بابەشێخ هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی کوردانی ئێزدی تەرخانکرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی ژیانئاوایی بابەشێخ، رێبەری رۆحیی کوردانی ئێزدی سەرەخۆشی لە کەسوکاری و کوردانی ئێزدی دەکات. دەڵێت، هەموو ژیانی خۆی بۆ خزمەتی کوردانی ئێزدی تەرخانکردووە.
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
ژبۆ وهغهرا خودێ ژێ ڕازى شێخ خرتۆ حهجى ئيسماعيل، بابێ شێخ يێ ئێزدييان، بههيدارى و سهرساخيێ ل مالبات و كهسوكارێن وى و ههمى خوشك و برايێن ئێزدى دكهم و ههڤپارێن خهما وانين، ژ خودايێ مهزن هيڤيخوازين جانێ وى ب دلۆڤانيا خۆ شا بكهت و سهبر و ههدارێ بدهته ههموويان.
بابێ شێخ وهك ڕێبهر و مهزنێ ئۆلى يێ ئێزدييان ژيانا خۆ ژبۆ خزمهتا ئێزديياتيێ و سالێن دوور و درێژێن ژيێ خۆ د كاروبارێن ئۆلى و جڤاكى يێن ئێزديياندا دهرباز كرن، ڕۆلا وى يا بهرچاڤ ژبۆ پێكڤهژيان و ههڤقهبوولكرنێ ژى دياره و شووندهستێ كار و خزمهتێن وى، ههر دێ مينيت.
وهغهرا وى يا خێرێ و جانێ وى شاد.
نێچيرڤان بارزانى
سهرۆكێ ههرێما كوردستانێ
1/10/2020
زیاتر بخوێنەوە
22:25
قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە خەمبار و نیگەران بووین بە هەواڵی ژیانئاوایی بابەشێخ
قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە خەمبار و نیگەران بووین بە هەواڵی ژیانئاوایی بابەشێخ
رووداو دیجیتاڵ
شەوی پێنجشەممە بابەشێخ، رابەری رۆحیی کوردانی ئێزدی لە هەولێر کۆچی دواییکرد، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیامێکدا دەڵێت، لە دڵەوە خەمبار و نیگەران بووین بە هەواڵی ژیانئاوایی بابەشێخ کە "رۆڵێکی گەورەی بینی لە یارمەتیدانی ئێزدییەکان بۆ دەربازبوون لە شۆکی جینۆسایدی داعش".
دەقی پەیامی قوباد تاڵەبانی:
لە دڵەوە خەمبار و نیگەران بووین بە هەواڵی ژیانئاوایی جەنابی بابەشێخ ڕابەری ڕۆحیی ئێزدیی.
بابەشێخ کەسایەتییەکی چاکەخواز و خزمەتگوزار و کۆکەرەوەبوو، ڕۆڵێکی گەورەی دی لەیارمەتیدانی ئێزدییەکان بۆ دەربازبوون لە شۆکی جینۆسایدی داعش، هەموو تەمەنی خۆشی بەخشییە ڕێنمایی و ڕابەرایەتی ئاینیی پەیڕەوانی ئاینی ئێزدی لە سەرانسەری جیھان.
داوکارین لە خودا لەم ماتەمەدا ئارامیی بە هەموو لایەک ببەخشێت و ڕەوانی بەڕێزیان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات.
21:52
مەسرور بارزانی: بابەشێخ رۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان هەبوو
مەسرور بارزانی: بابەشێخ رۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە کوردستان هەبوو
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل ناسراو بە بابەشێخ، پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی، میری ئێزدییان و ئەنجوومەنی رۆحانیی کوردانی ئێزدی دەکات. دەڵێت، بابەشێخ رۆڵێکی بەرچاوی لە پەرەپێدانی پێکەوەژیانی ئایینی لە هەرێمی کوردستان هەبوو.
دەقی پەیامی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:
بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی بابا شێخ ( شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیل) ڕێبەری روحانیی ئاینی ئێزدییم بیست. پرسە و سەرەخۆشیی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و میری ئێزدیان و ئەنجومەنی روحانیی و تەواوی خوشک و برایانی ئێزدی لە کوردستان و جیهان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. جەنابی بابا شێخ کەسایەتییەکی دیار و خاوەن پێگەیەکی گرنگ بوو لە هەرێمی کوردستان و جیهاندا . ڕۆڵێکی بەرچاویشی لە پەرەپێدانی بەیەکەوەژیانی ئاینیی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوو. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/10/1
20:39
رووداو دیجیتاڵ
بابەشێخ کەسایەتیی ناسراوی کوردانی ئێزدی و رابەری رۆحیی ئێزدییەکان، لە تەمەنی 87 ساڵیدا بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد. بە گوتەی بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە دهۆک، رابەری رۆحیی ئێزدییەکان نەخۆشیی گورچیلەی هەبووە.
خێری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کوردانی ئێزدی لە وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، بابەشێخ لە نەخۆشخانەیەکی هەولێر گیانی لەدەستداوە و مردنی ئەو کەسایەتییەش "کەلێنێکی گەورە" لە جڤاتی بڵندی رۆحانی و سیستەمی ئایینی ئێزدییان بەجێدەهێڵێت.
جەعفەر سمۆ، بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بابەشێخ لە نەخۆشخانەی سەردەم لە هەولێر کۆچی دواییکردووە.
بەڕێوەبەری کاروباری کوردانی ئێزدی لە دهۆک رۆژی چوارشەممە 30ی ئەیلوولی 2020 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ رۆژە رەوشی تەندروستیی بابەشێخ خراپە و لە رۆژی سێشەممە 29-9-2020ـەوە لەژێر چاودێریی چڕدایە.
بابەشێخ کە ناوی تەواوی شێخ خرتۆ حاجی ئیسماعیلە، رۆڵێکی باڵای هەبوو لە دەرکردنی رێنمایی ئایینی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو کچ و ژنە ئێزدییانەی کە لە ساڵی 2014 کەوتنە دەست رێکخراوی داعش.

بابەشێخ لە 2ی ئابی 2016 لە لالش لە لێدوانێکدا بۆ رووداو گوتی "هەموو ئەو ژن و کچە ئێزدییانەی کە لەژێر دەستی داعش دەگەڕێنەوە، خوشک و کچی ئێمەن".
زیاتر بخوێنەوە