وەزارەتی دارایی لێخۆشبوون لە سوود و سزای دواکەوتنی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری درێژکردەوە

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سوود و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میریی تاوەکو کۆتایی مانگی داهاتوو درێژکردەوە.
 
نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میریی وەزارەتی دارایی لە رۆژی 29ی مانگی ئابی 2024 بە واژۆی هاوڕێ کەمال محەممەد، بەڕێوەبەری گشتی بە وەکالەت کراوە و بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە لاوەکییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکەی نێردراوە و تێیدا هاتووە، "پێشکێشکردنی بودجەی کۆمپانیاکان و لێخۆشبوون لە تەواوی سوود و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری تاوەکو 28ی ئەیلوولی 2024 درێژکرایەوە، بە مەرجێک توخمی سزایی نەبێت."
 
نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەکان بە پاڵپشتیی نووسراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری ژمارە 8755/1/1 لە 29ی ئابی 2024 کراوە، کە تایبەتە بە نووسراوی سەرۆکایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لە 28ی ئابی 2024.
 
رۆژی 27ی ئاداری 2024 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد، لەوانە لێخۆشبوون لە تەواوی سوود و سزای دواکەوتنی پێدانی باج و کرێی ساڵانەی موڵکەکانی میری کە دەکەونە ئەستۆی هاووڵاتیان بە مەرجێک توخمی سزایی نەبێت و لە رۆژی 8ـی نیسانی 2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری گشتاندنی بۆ دەرکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێو باڵەخانەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق. وێنە: ئەرشیڤ

کۆمیسیۆن: سەرپێچییەکانی بانگەشەی پێشوەختەی هەڵبژاردن تۆمار دەکەین

گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئاگاداری دەستپێکردنی بانگەشەی پێشوەختەی بەشێک لە لایەن و بەربژێرەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانن. ئاماژە بەوەش دەکات، "لیژنە سەرپێچییەکان تۆمار دەکات."