لە سنووری شارۆچکەی پیرانی ئامەد ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
 
 
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری شارۆچکەی پیران سەر بە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ چیاکانی کورشونڵودوزو و گۆرەسە قەدەخە کرا. بڕیارەکەش بەپێی یاسای سەربازی دراوە. 
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێک کە ئەمڕۆ یەکشەممە، 1ـی ئەیلوول لەلایەن پارێزگای ئامەد بڵاوکراوەتەوە، لە سنووری شارۆچکەی پیران، چیاکانی کورشونڵودوزو و گۆرەسە کە دەکەوێتە نێوان گوندەکانی شیمگرکی سەروو، پپراژما و هێرەدۆ وەک "ناوچەی ئەمنیی تایبەت" ناسێندراون و بۆ ماوەی 15 رۆژ چوون و هاتنی خەڵک بۆ ئەو ناوچانە قەدەخە کراوە.
 
بڕیاری قەدەخەکردنەکە رۆژی 3ـی ئەیلوول دەستیپێدەکات و تاوەکو 17ـی ئەیلوول بەردەوام دەبێت.
 
پارێزگای ئامەد رایگەیاندووە، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، دەستەبەرکردنی سەلامەتی گشتی، رێگری لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی دیکە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنیی تایبەت راگەیێندراون و داوای لە خەڵک کردووە بۆ پاراستنی سەلامەتی خۆیان پابەندی بڕیارەکە بن و سەردانی ئەو ناوچانە نەکەن.
 
ئەمە لە کاتێکدایە بە بڕیاری پارێزگای مێردین لە سنووری شارۆچکەی نسێبین لە 31ـی ئابەوە تاوەکو 14ـی ئەیلوول، بۆ ماوەی 15 رۆژ چوونی خەڵک بۆ هەشت گوندی قەدپاڵی چیای باگۆک قەدەخە کراوە.
 
بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ، بە پاڵپشتیی هێلیکۆپتەر ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە ناوچە شاخاوییەکانی چیای باگۆک دەستیپیکردووە. 
 
سوپای تورکیا لەم دواییانەدا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی دژ بە گەریلاکانی پەکەکە لەسەر سنووری باکوور و باشووری کوردستان و چەند پارێزگایەکی دیکەی باکووری کوردستان زیادکردووە، بەو هۆیەوە قەدەخەی هاتووچۆ و ناوچەی ئەمنیی تایبەت لە ناوچەکەدا رادەگەیێنرێت.  
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەیەکی پێشووی مەسرور بارزانی و باڵیۆزی ئێران لە عێراق.

باڵیۆزی ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسە دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-09-2024، نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ''پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی بەرفراوان بۆیان''، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.