باڵیۆزی ئێران لە رێگەی تەلەفۆنەوە لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان قسە دەکات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن، دەستخۆشی لە سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 01-09-2024، نووسینگەی راگەیاندنی باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەبارەت بە ''پێشوازیکردن لە زیارەتکارانی چلەی ئیمام حوسێن و پێشکێشکردنی خزمەتگوزاریی بەرفراوان بۆیان''، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی کرد.
 
بەپێی راگەیێندراوەکە، باڵیۆزی ئێران لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا جەختی لەوە کردووەتەوە کە زیارەتکارانی ئێرانی لە پێشکێشکردنی خزمەتگوزاری و هاوکارییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رازی بوون.
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ''هیوای دەربڕیوە کە لە ساڵانی داهاتوودا بتوانن خزمەتگوزاریی باشتر پێشکێشی زیارەتکاران بکەن''. 
 
چەند ساڵێکە ژمارەیەکی زۆر لە زیارەتکارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان، لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شوێنە پیرۆزەکانی عێراق دەکەن.
 
ئەم ساڵ لە هەردوو دەروازەکەوە خزمەتگوزاری وەک خواردن، ئاو، تەندروستی، شوێنی مانەوە، ئینتەرنێت، فێنککەرەوە و پاسی گواستنەوە بۆ زیارەتکاران بێبەرامبەر دابین کرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دروستکردنی شەقامێکی سۆران.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: شەقامی 40 مەتریی سۆران بە گوژمەی 50 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

پرۆژەی شەقامی 40 مەتریی سۆران کە 50 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بڕیارە بە دیزاینێکی نوێ جێبەجێ بکرێت. سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت: "بەتەواوبوونی ئەو شەقامە خزمەتێکی زۆر بە رێگەوبانی سۆران دەکات."