سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران: شەقامی 40 مەتریی سۆران بە گوژمەی 50 ملیار دینار جێبەجێ دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئەدلین قاسم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

پرۆژەی شەقامی 40 مەتریی سۆران کە 50 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، بڕیارە بە دیزاینێکی نوێ جێبەجێ بکرێت.  سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەڵێت: "بەتەواوبوونی ئەو شەقامە خزمەتێکی زۆر بە رێگەوبانی سۆران دەکات."
 
هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لەکاتی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی مژاری رادیۆی رووداو ئاماژەی بەوەکرد، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پرۆژەی ستراتیژی و پرۆژەی خزمەتگوزارییان هەن. لەبواری رێگەوبان چەندین پرۆژەیان لە جێبەجێکردندان و هەندێکیان تەواوبوونە.
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران گوتی: "ئەمڕۆ بەردی بناخەی پێنج پرۆژەی نوێمان دانا، کە گوژمەکەیان 20 ملیار دینارە، هەوڵدەدەین ئەم پرۆژانە لە وەرزی زستانیش رانەگیرێن بۆ ئەوەی زوو تەواو بن."
 
لەبارەی تەواوبوونی پرۆژەی رێگەی سپیلک خەلیفان هەڵگورد شێخ نەجیب گوتی: "جووت سایدی سپیلک خەلیفان کۆتایی ئەم مانگە تەواو دەبێت و بەڕووی هاونیشتمانیاندا دەکرێتەوە".
 
سەبارەت بە دواکەوتنی پرۆژەی جووتسایدی چۆمان حاجی ئۆمەرانیش گوتی: "رێگەی چۆمان حاجی ئۆمەران پیشتر بەڵێندەرێکی دیکە جێبەجێی دەکرد، دەمانەوێت بیدەینە کۆمپانیایەکی دیکە تاوەکو بەخێرایی تەواو ببێت".
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی خستەڕوو، کە پرۆژەی چل مەتری پرۆژەیەکی ستراتیژییە و دیزاینێکی نوێیان بۆ کردووە و لە هۆڵی بۆنەکان دەست پێدەکات و تاوەکو شوێنی باڵەخانەی ئیدارەی سۆران و 50 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە. 
 
جگە لەو پرۆژەیەش پرۆژەی پارکی نیشتمانی سۆران جێبەجێ دەکەن، کە رووبەرەکەی 400 دۆنمە، قۆناخی یەکەمی 20 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، کە 70٪ پرۆژەکە دەبێت و 30٪ی دیکەی دواتر دەست پێدەکات، بە تەواوبوونی، سەوزایی زۆر لە سۆران زیاد دەبێت. ئێستا ئەو پرۆژەیەش دەستی پێکردووەو ماوەکەی ساڵ و نیوێک تەواودەبێت. 
 
هەڵگۆرد شێخ نەجیب گوتیشی: "پرۆژەی ئۆڤەر پاسی دەروازەی سۆرانیش کۆتایی ئەم ساڵ تەواو دەبێت، هەموو ئەو پرۆژانەی دیکەش کە دەیانکەین لە بواری رێگەوبان تۆڕی ئاویشیان لەگەڵ دادەنێین".
 
لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەی کەمئاویش لە سنووری ئیدارەی سۆران گوتی: "چەند پرۆژەیەکمان بۆ چارەسەری کێشەی ئاو هەن، کە پشت بە ئاوی سەرزەوی دەبەستن، لە قەسرێ و خەلیفان دوو پرۆژەمان جێبەجێ کردوون، کە پشتمان بە ئاوی سەر زەوی بەستووە، ئێستا خەریکی پرۆژەی دروستکردنی بەنداوێکین و دیزاینمان کردووە، چاوەڕێ دەکەین رەزامەندی بدرێت و بچێتە بواری جێبەجێکردن".
 
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئاماژەی بەوەشکرد، کە لە سنووری ئیدارەی سۆران کێشەی کەمی قوتابخانەیان هەیە، 30 قوتابخانەی سەر خۆڵیان هەبووە ئێستا رەزامەندی دراوە هەموویان جارێکی دیکە دروست بکرێنەوە. ساڵانەش قوتابخانەکان نۆژەن دەکەنەوە. دەشڵێت، "ملیارێک و 900 ملیۆنمان لە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانەکان خەرجکردووە. هاوکات لە کەرتی تەندروستیش ئێستا زۆربەی نەشتەرگەرییەکان لە سۆران دەکرێن و پزیشکی پسپۆر دابین کراون، ناردنی نەخۆشیش بۆ هەولێر زۆر کەمبووەتەوە."
 
پلانیشیان هەیە بۆ دروستکردنی سەنتەری شێرپەنجە  و لە چەند رۆژی داهاتوودا بەردی بناخەی بنکەی چارەسەری سرووشتی لەسۆران دادەنێن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری لەکاتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ئەزموونی. وێنە: ئەرشیڤ

نێوەڕاستی ئەم مانگە ژمارەدانان و گەمارۆسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێری دەکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندنان دەڵێت، قۆناخی ژمارەدانان و گەمارۆسازی کە قۆناخێکی سەرەکیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانە، لە نێوەڕاستی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمڕۆ راهێنان بۆ زیاتر لە 8 هەزار بەڕێوەبەر و جێگرانیان بۆ بەڕێوەبردنی قۆناخەکە دەستپێدەکات."