لە بەشێکی فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتە

 
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەشێکی فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کرد و چەند فەرمانگەیەکیش دەوامی فەرمانبەرەکانیان کردووە بە نۆرە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، پاسپۆرتی سلێمانی - فەرمانگەکانی دادنووسی یەک و دوو، لەو فەرمانگانەن بەهۆی دواکەتنی مووچەوە بەشێکیان بایکۆتیان کردووە و بەشەکەی دیکەش دەوام دەکەن بەڵام کاژێرەکانی کاریان کەمکردووەتەوە.
 
ئاوات دەباخ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە نزیکەی 350 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەوامیان کردووە و بە نۆرە و رۆژانە زیاتر لە 200یان ناچنە دەوام.
 
بایکۆتی فەرمانبەران لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە.