لە بەشێکی فەرمانگەکانی سلێمانی بایکۆتە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
هاونیشتمانییان بەهۆی بایکۆتەوە لەبەر دەرگای فەرمانگەکان وەستاوەن.
هاونیشتمانییان بەهۆی بایکۆتەوە لەبەر دەرگای فەرمانگەکان وەستاوەن.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە بەشێکی فەرمانگەکانی سنووری سلێمانی فەرمانبەران بایکۆتی دەوامیان کرد و چەند فەرمانگەیەکیش دەوامی فەرمانبەرەکانیان کردووە بە نۆرە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی کارەبا، پاسپۆرتی سلێمانی - فەرمانگەکانی دادنووسی یەک و دوو، لەو فەرمانگانەن بەهۆی دواکەتنی مووچەوە بەشێکیان بایکۆتیان کردووە و بەشەکەی دیکەش دەوام دەکەن بەڵام کاژێرەکانی کاریان کەمکردووەتەوە.
 
ئاوات دەباخ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە نزیکەی 350 فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە دەوامیان کردووە و بە نۆرە و رۆژانە زیاتر لە 200یان ناچنە دەوام.
 
بایکۆتی فەرمانبەران لەکاتێکدایە، تاوەکو ئەمڕۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی تەممووزیان وەرنەگرتووە.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تیمەکانی سەرژمێری لەکاتی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی سەرژمێریی ئەزموونی. وێنە: ئەرشیڤ

نێوەڕاستی ئەم مانگە ژمارەدانان و گەمارۆسازی لە هەرێمی کوردستان بۆ سەرژمێری دەکرێت

بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی پلاندنان دەڵێت، قۆناخی ژمارەدانان و گەمارۆسازی کە قۆناخێکی سەرەکیی پڕۆسەی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانە، لە نێوەڕاستی ئەم مانگە لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات. ئاماژە بەوەش دەکات، "ئەمڕۆ راهێنان بۆ زیاتر لە 8 هەزار بەڕێوەبەر و جێگرانیان بۆ بەڕێوەبردنی قۆناخەکە دەستپێدەکات."