شاندێكی کەنەدی کەمپەکانی رۆژئاوای کوردستان بە گوانتانامۆی ئەمریکا دەچوێنێت

01-09-2023
لهۆن نەسرەدین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

شاندێك لە چالاکڤانانی سڤیل، کە سەردانی رۆژئاوای کوردستانیان کردووە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی پیرانی کەنەدا داوا لە حکومەتی ئەو وڵاتە دەکەن هاووڵاتییە کەنەدییەکان لە کەمپی هۆل لە رۆژئاوای کوردستان بگەڕێننەوە.
 
رۆژی پێنجشەممە، 31-8-2023، شاندێک لە چالاکڤانانی سڤیل سەر بە رێکخراوێكی ناحکومی لە ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا راپۆرتێكیان لەسەر دۆخی ئەو کەنەدیانە بڵاوکردەوە کە لە کەمپەکانی هۆل و رۆژن لە رۆژئاوای کوردستان. شاندەکە ئەو کەمپانە بە کەمپی "گوانتانامۆ"ی ئەمریکا دەچوێنن، کە تایبەت بوو بە زیندانیانی رێکخراوی قاعیدە.
 
راپۆرتەکە لە دوای سەردانێکی شاندێكی رێکخراوەکە بۆ رۆژئاوای کوردستان ئامادەکراوە و تێیدا هاتووە: "ئێمە وەک رێکخراوی ناحکومی زانیاریمان هەیە کە نۆ هاووڵاتی کەنەدی لەسەر بنەمای پەیوەندیکردن بە داعشەوە لەو کەمپانەدا دەستگیرکراون، قسەمان لەگەڵ دووانیان کرد. ئەوان چەند ساڵێکە بەبێ هیچ دادگاییکردنێک دەستگیرکراون، نە رێگەیان پێدراوە پەیوەندی بە خێزانیانەوە بکەن و نە مافی وەرگرتنی پارێزەر و سەردانی شاندی کۆنسوڵخانەی کەنەدایان هەبووە".
 
بەگوێرەی راپۆرتەکە: "ئەوانەی لە کەمپەکانی ژێر دەستی هێزەکانی سووریای دیموکراتن، لە بارودۆخێكی زۆر خراپدا دەژین، لەوێ هەزاران کەس بەبێ هیچ لەبەرچاوگرتنی مرۆیی دوور لە یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."
 
شاندەکە داوای لە حکومەتی کەنەدا کردووە ئەو نۆ چەکدارە بگەڕێنێتەوە وڵات و دەڵێت هەوڵەکانی حکومەت نابێت تەنیا ژن و منداڵەکان بگرێتەوە.
 
رۆژی 8-4-2023، کەنەدا 10 منداڵی لە کەمپی هۆل گەڕاندەوە، لە تشرینی یەکەمی ساڵی پار دوو ژن و دوو منداڵ و  لە 2020-یش کچێكی تەمەن 5 ساڵی بێ دایکوباوکی گەڕاندەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."