لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە شنۆ کەسێک گیانی لەدەستدا و 44 کەسی دیکەش بریندار بوون

01-09-2023
هیدایەت جان
شوێنی رووداوە هاتووچۆکە لە شنۆ
شوێنی رووداوە هاتووچۆکە لە شنۆ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە رێگەی نێوان شنۆ – ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئەنجامی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید لەگەڵ پاسێک کە گرووپێکی شاخەوانی تێدابوو، کەسێک گیانی لەدەستدا و 44 کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
شەوی هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 عەلی تورابی، قایمقامی شنۆ رایگەیاند لە رێگەی نێوان شنۆ – ورمێ نزیک گوندی نەڵیوان، پاسێک بەهۆی تیژڕۆییەوە لە رێگەی سەرەکی دەرچووە و چووەتە سەر خۆڵ و خۆی بە ئۆتۆمبێلێکی تایبەت لە جۆری پراید کێشاوە، دەستبەجێ شۆفێری پرایدەکە گیان لەدەستداوە.
 
عەلی تورابی گوتیشی، پاسەکە 43 کەسی تێدابووە و جگە لە شۆفێرەکەی، هەموویان شاخەوان بوون و ئێستا سەرجەمیان گوێزراونەتەوە نەخۆشخانەی شنۆ.
 
بە گوتەی قایمقامی شنۆ، "44 بریندار و مردوویەک گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە و لەو 44 بریندارە 43 کەسیان برینیان سووکە، بەڵام بریندارێک کە لەناو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەدا بووە، دۆخی تەندروستیی ناجێگیرە و لەژێر چاودێریی چڕی پزیشکیدایە."
 
بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان، لە 21ی ئاداری 2021 تاوەکو 21ی ئاداری 2022 لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران 19 هەزار و 490 کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە کە لەو ژمارەیە 15 هەزار و 439 کەسیان پیاو بوون و چوار هەزار و 51 کەسیشیان ژن بوون. هەر لەو ساڵەدا 369 هەزار کەس بەهۆی رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."