هێلیکۆپتەری فەرماندەی پۆلیسی کرماشان لە داڵاهوو کەوتەخوارەوە

 
رووداو دیجیتاڵ

هێلیکۆپتەری فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەکاتی گەڕانەوەی لە دەروازەی سنووری پەروێزخانەوە لە چیای داڵاهوو کەوتەخوارەوە و پێنج کەس بریندار بوون.
 
رۆژی هەینی 1ی ئەیلوولی 2023 عەلی شەعبانی، یاریدەدەری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کرماشان بە میدیاکانی راگەیاند، هێلیکۆپتەرێک لە چیای داڵاهوو کەوتوەتە خوارەوە کە جگە لە فەرماندەی پۆلیسی کرماشان، دوو کەسی دیکەی تێدابووە.
 
بە گوتەی عەلی شەعبانی، ئەو هێلیکۆپتەرە لە دەروازەی سنووریی پەروێزخانەوە گەڕاوەتەوە کرماشان و لە چیای داڵاهوو کەوتووەتە خوارەوە.
 
لەو رووداوەدا مەهدی حاجیان، فەرماندەی پۆلیسی کرماشان و دوو کەسی دیکە بریندار بوون. وەکو یاریدەدەری سیاسی، ئەمنی و کۆمەڵایەتیی پارێزگاری کرماشان ئاماژەی پێدا، "تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن چوونەتە شوێنی رووداوەکە" و گوتیشی، "تەواوی ئەو کەسانەی لەنێو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون زیندوون و بریندارەکانیش گوێزراونەتەوە نەخۆشخانە."