گەشتیارێک لە چۆمان دەکەوێتە ژێر بەفرەوە و بریندار دەبێت

01-09-2023
ئەندام جەبار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە هاوینەهەواری پرژەی سەر بە قەزای چۆمان لە سنووری پارێزگای هەولێر گەشتیارێکی عەرەب کەوتە ژێر بەفرەوە و بە سەختی بریندار بوو. 
 
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، 1ـی ئەیلوولی 2023، گەشتیارێکی دانیشتووی مووسڵ بە ناوی 'فەیاز ئەحمەد ناتق' لەدایکبووی ساڵی  1992 لەکاتی چوونی بۆ سەر تونێلە بەفرەکانی پرژە، یەکێک لەتونێلەکان داڕماوە و گەشتیارەکە کەوتووەتە ژێرییەوە. 
 
دکتۆر ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بریندارەکە گەیێندراوەتە نەخۆشخانەی چۆمان و قاچێک و دەستێکی شکاوە، جەستەی بریندار بووە و دواتر بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر کراوە. 
 
لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا چوار گەشتیار لەو شوێنە گەشتیارییە بەهۆی داڕمانی بەفرەوە گیانیان لەدەستداوە و سێی دیکەش بریندار بوونە. 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو شوێنەی منداڵەکەی تێدا خنکا

منداڵێکی 7 ساڵان لە پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا

بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێت، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی 7 ساڵان لەنێو پڕۆژەی ئاوی خەبات خنکا و تەرمەکەی دەرهێندرا.