ئاوی زەڵم بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە

رووداو - هەڵەبجە

سه‌رچاوه‌ى زه‌ڵم ئه‌مساڵ جياوازه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ى سه‌رچاوه‌ ئاويه‌كانى ديكه‌ له‌م وه‌رزه‌دا ئاوه‌كه‌يان كه‌م ده‌كات، له‌ رووداوێكى ده‌گمه‌ندا ئاو‌ى زەڵم‌ زيادیكردووه‌ و هاونيشتمانيانى ناوچه‌كه‌ ده‌ڵێن "سه‌رچاوه‌كه‌‌ ته‌قيوە بۆیە ئاوەکە بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە".


هاونيشتمانيان ئه‌م ئاوه‌ به‌ نيعمه‌تێكى گه‌وره‌ ناوده‌به‌ن، بە سه‌رچاوه‌ى ئاوى خواردنه‌وه‌ى به‌شێك له‌ هاونيشتمانيانى هه‌ڵه‌بجه‌ و خورماڵی دادەنێن و، جگە لەوەش بۆ ئاودێرى باخه‌كان به‌كارده‌هێنرێت و ديمه‌نێكى سروشتى سه‌رنج ڕاكێشی هەیە

سه‌رچاوه‌ى ئاوى زه‌ڵم له‌ رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه‌و، له‌ ناوچه‌كه‌دا چه‌ند سه‌رچاوه‌يه‌كى ديكه‌ى ئاوى هه‌يه‌، به‌ڵام هيچ له‌و سه‌رچاوانه‌ ئاوه‌كه‌يان زيادى نه‌كردووه.‌