شارەوانیی کەسنەزان: زەویمان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا ئامادە کردووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان لە پارێزگای هەولێر دەڵێت، لە دوو ساڵی رابردوودا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دینار پرۆژەی خزمەتگوزارییان لە سنوورەکەیاندا جێبەجێکردووە. دەشڵێت، نزیکەی 100 داواکاریی زەویی سندووقییان پێشکێشکراوە و نیوە زیاتری رەزامەندییان گەڕاوەتەوە.
 
عەلی رەشاد، سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان میوانی بەرنامەی مژار بوو لە رادیۆی رووداو کە رۆژانە  محەممەد رەحیم پێشکێشدەکات، رایگەیاند: "لە ماوەی ساڵی رابردوودا بە بەهای نزیکەی یەک ملیار و 300 ملیۆن دینار پرۆژەی خزمەتگوزاریمان جێبەجێکردوون".
 
سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان ئاماژەی بەوەدا ئەم ساڵیش چەند پرۆژەیەکیان لە قۆناخی جێبەجێکردندان وەکو؛ پرۆژەی قیرتاوکردن و کۆنکرێتی شەقامە نێوخۆییەکان لە کەسنەزان بە سێ قۆناخ، بە گوژمەی زیاتر لە 284 ملیۆن دینار لەسەر داهاتی شارەوانی و پرۆژەی دروستکردنی شۆستە و تێکەڵەڕێژکردن بە گوژمەی 407 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر جێبەجێ دەکرێت.
 
بە گوتەی سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان، ئەو پرۆژانەی کە جێبەجێکراون لەسەر بنەمای لەپێشینە و پێویستی گەڕەکەکان بووە بۆ خزمەتگوزاری و پرۆژەکان لە گەڕەکەکانی حەسەناوا، خۆڕاگر، قەرەبوو و  کەمئەندامان جێبەجێدەکرێن.
 
چەند جارێک هاونیشتمانیان لە سنووری کەسنەزان پەیوەندییان بە بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو کرد و گلەییان لە خراپیی رێگەی 'هەزە' لە کەسنەزان هەبوو.
 
عەلی رەشاد دەڵێت: "رۆژی دووشەممەی رابردوو نۆژەنکردنەوەی شەقامی 'هەزە' لە کەسنەزان تەواوکراوە، هەروەها پرۆژەی شەقام و شۆستەی گەڕەکی 11ی ئازار، پێشتر بەهۆی گرفتی کۆمپانیاکەوە راگیرابوو، ئێستا دەستیپێکردووەتەوە."
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نزیکەی 70 شوێنی بەخێوکردنی ئاژەڵ لە سنووری ناحیەی کەسنەزان هەن، ئەوەش نیگەرانیی دانیشتوانی سنوورەکەی لێکەوتووەتەوە.
 
سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان دەڵێت، لەماوەی رابردوو یەک دوو گرفت هەبوون کە خانی بەخێوکردنی ئاژەڵ لەسەر زەوی خەڵک دروستکرابوون، چارەسەرکرا و ئەوانەی دیکەش کە هەن، نووسراو بۆ پارێزگای هەولێر کراوە و چاوەڕێی ئەوانن بۆ ئەوەی چارەسەری ئەو گرفتە بکەن.
 
لەبارەی مۆڵەتدان بە دروستکردنی خانوو لەسەر زەوی سندووقی، عەلی رەشاد گوتی، لەسنووری کەسنەزان نزیکەی 100 داواکاری بۆ زەوی سندووقی پێشکێشکراون و زیاتر لە نیوەیان رەزامەندیان لەسەرداوە و ئەوانی دیکەش لە هەڵسەنگاندندان.
 
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی رۆژی 27ی ئاداری 2024، بڕیاری دا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی هەرێمی کوردستان کە تائێستا سوودمەند نەبوون.
 
سەرۆکی شارەوانیی کەسنەزان ئاماژەی بەوەکرد، ئەوان وەکو شارەوانی ناحیەکە شوێنێکیان دیاریکردووە و بە نووسراوی فەرمی پێشنیازیان کردووە و بڕیارە لیژنەی تایبەتمەند سەردانی کەسنەزان بکەن و رووپێوی زەوییەکە بکەن و ئامادەی بکەن بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەراندا.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چیا قارەمان

تەرمی ئەو گەنجەی لە ئیتاڵیا کەوتە ژێر شەمەندەفەر گەڕێندرایەوە دەربەندیخان

تەرمی گەنجێکی دانیشتووی قەزای دەربەندیخان دوای 22 رۆژ لە گیانلەدەستدانی لە ئیتاڵیا بەهۆی ئەوەی کەوتبووە ژێر شەمەندەفەر، گەڕێندرایەوە هەرێمی کوردستان و بەخاک سپێردرا.