هاونیشتمانییەک لە هەولێرەوە دەچێتە سنووری راپەڕین و لە زێی بچووکدا دەخنکێت

01-08-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
نیشانەکردن خنکان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە زێی بچووک، لە سنووری ئیدارەی راپەڕین دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەسێک کە بە سەردان لە هەولێرەوە چوو بووە سنووری راپەڕین، خنکا.
 
عەلی قادر، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "نزیکەی کاژێر 02:30ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (سێشەممە، 1-8-2023) کەسێک بەناوی محەممەد مستەفا، تەمەن 40 ساڵ، کە دانیشتووی شاری هەولێرە و بەسەردان هاتووەتە سەر زێی بچووک، لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە."

 

محەممەد مستەفا

 
تیمەکانی بەرگریی شارستانی راپەڕین تائێستا سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانی تەرمەکە.
 
محەممەد مستەفا بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی راپەڕین "خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە."
 
ئەو هاونیشتمانییە دەبێتە چوارەمین کەس لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە زێی بچووکدا خنکابێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو بازاڕەی شارەوانیی کەلار دەڵێت تێکی دەدەن

شارەوانیی کەلار: بازاڕی سەنتەری شار تێکدەدرێ و دووکانداران قەرەبوو دەکرێنەوە

شارەوانیی کەلار 262 دووکانداری بازاڕی سەنتەری شارەکەی ئاگادار کردوونەتەوە، دووکانەکانیان چۆڵبکەن کە بە دووکانی گەنمفرۆشان ناسراون. دووکانداران ناڕازین و دەڵێن، شوێنی نوێ گونجاو نییە بۆ کار. 130 دووکاندار کرێچین و داوا دەکەن بێکار نەکرێن. شارەوانیی کەلار دەڵێت، هیچ دووکاندارێک بێکار ناکرێ و قەرەبوو دەکرێنەوە.