ئەمساڵ لە سلێمانی مامەڵەی خانووبەرە 25٪ کەمیکردووە

01-08-2023
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە سلێمانی لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو کەمیکردووە، جێگری بەڕێوەبەری خانووبەرەی یەک لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، "ئەمساڵ 25٪ کەمترە لە ساڵی رابردوو". خاوەنی نووسینگەیەکی خانووبەرەش دەڵێت،" نزیکەی 20٪ خواست لەسەر کڕینی شووقە کەمبووەتەوە."
 
رێبوار عومەر جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی ‏‏یەك لە ‏سلێمانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی بەکاتی سلێمانی لە رادیۆی رووداو رایگەیاند، "بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خانووبەرەی یەک، ساڵی رابردوو تا مانگی 30ی حوزەیران، سێ هەزار و 290 مامەڵەی کڕین و فرۆشتن کراوە، بەڵام ئەمساڵ دوو هەزار و 473 مامەڵەکراوە واتا 817 کەمترە لە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو."
 
بەگوتەی جێگری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی خانووبەرەی یەک لە سلێمانی، "ئەو جیاوازییەی لەنێوان هەمان ماوەی ئەمساڵ لەگەڵ ساڵی رابردوو لە كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە لە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تۆمارکراوە 25٪."
 
لەبارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی كڕین و فرۆشتنی خانوو، رێبوار عومەر دەڵێت، چەند هۆکارێک هەن بۆ سستبوونی مامەڵەی کڕێن و فرۆشتنی خانوو، لەوانە؛ ناجێگری بەهای دینار و ناسەقامگیری دۆخی سیاسی. هاوکات، زیادبوونی نرخی رسوومات هۆکارەکە کە پێشتر 1٪ بووە، ئێستا سێ هێندە زیادکراوە و کراوە بە 3٪، هۆکاری نادڵنیایی هاونیشتمانیانن.
 
عەزیز غەفوور، ‏خاوەنی ‏كۆمپانیایەكی كڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و زەوییە لە سلێمانی دەڵێت،" زۆرترین سەرمایە لە هەرێمی کوردستان لە کەرتی خانووبەرەدایە، هەر ناجێگیرییەک لە دۆخی سیاسی و بەهای دینار وادەکات ئەم کەرتە گرنگە سست ببێت."
 
عەزیز غەفوور دەشڵێت، ئێستا بازاڕی کڕین و فرۆشتنی شووقە لاوازبووە، لەچاو ساڵانی رابردوو بازاڕی خانوو باشترە، بەشێوەیەک لەچاو ساڵانی رابردوو نزیکەی 20٪ خواست لەسەر شووقە کەمیکردووە و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگێڕێتەوە کە گرانبوونی نرخی کارەبا لە سیتییەکان و گرانی نرخی خزمەتگوزاری لە سیتییەکان هۆکارن بۆ کەمبوونەوەی خواست لەسەر شووقە.
 
ئەو خاوەنی کۆمپانیایەی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەوی دەڵێت، ئێستا فراوانبوونی شارەکە بە ئاراستەی باکووری شارەکەیە بەشێوەیەک نزیکەی 55 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەو بەشەی سلێمانی درووستدەکرێت، کە پێکدێت لە؛ 16 هەزار یەکەی(خانوو) و 33 هەزار یەکەی نێشتەجێبوونی(باڵەخانە) و دوو هەزار و 500 ڤێلا.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی پارتی: هەر کەسێک لە پشتیەوە بێت رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەوڵی "تیرۆرکردن"ـی ئەکرەم ساڵح، بەرپرسی لقی 22ی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرکۆنە دەکات و دەڵێت، "پێویستە دەزگا پەیوەندیدارەکان هەوڵی ئاشکراکردنی ئەنجامدەرانی ئەم کارە تیرۆریستییە بدەن".