نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە سلێمانی دیاریکرا

01-08-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەممووز لە نێوان 16 هەزار بۆ 17 هەزار و 500 دیناردایە. بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانیش دەڵێت: "نرخی گازوایل بەراورد بە مانگی پێشووتر [حوزەیران] 100 دینار بەرزبووەتەوە." 
 
رۆژی دووشەممە 1-8-2022، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بە تێكڕا موەلیدە ئه‌هلییه‌كان لە مانگی تەممووز لەنێوان 240 بۆ 265 كاژێر كاریان كردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان 16 هه‌زار بۆ 17 هه‌زار و 500 دینار دەبێت." 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، "نرخی گاوازیل بۆ مانگی رابردوو هەزار و 77 دینار بووە و بەراورد بە دوو مانگ پێش ئێستا 100 دینار بەرزبووەتەوە و ئەوەش وایکردووە نرخی هەر كاژێرێك ئەمپێری كارەبای موه‌لیدە زیاتر بێت و 66 دینار دەبێت." 
 
سەبارەت بە نرخی کارەبای موەلیدە لە پارێزگای هەولێر، قارەمان مەولوود، بەرپرسی موەلیدە ئەهلییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی رابردوو دیارینەکراوە."
 
هاوکات، هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "تاوەکو ئێستا لە پارێزگای دهۆکیش نرخی کارەبای موەلیدە ئەهلییەکان دیارینەکراوە."
 
مانگی رابردوو لە پارێزگای دهۆک 258 کاژێر کارەبای موەلیدە کاریکردووە. هەکار هرووری، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "نرخی موەلیدە لە 11 هەزار و 250 دینار دەستپێدەکات تاوەکو 19 هەزار و 250 دینار." 
 
پێشەوا حەیدەر، سەرۆکی لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای هەڵەبجە بە رووداوی گوت: "نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی رابردوو لە نێوان 13 هەزار و 500 دینارە تاوەکو 17 هەزار و 500 دینار".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.