کەشناسی: سبەی هەور دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت

رووداو دیجیتاڵ 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی ئاسمان هەور دەبێت و پلەی گەرما دادەبەزێت. کەشناسێکیش ئاماژە بەوە دەکات، دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
 
لە راگەیێندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بەراورد بە ئەمڕۆ، سبەی پلەی گەرما دوو بۆ سێ پلە دادەبەزێت و "ئەگەری تۆز و خۆڵێکی" سووک هەیە.
 
ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، دابەزینی پلەی گەرما بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکە لە تورکیاوە؛ ئاماژەی بەوەشکرد، کەشەکە تاوەکو پێنجشەممە بەردەوام دەبێت.
 
بەگوتەی ئاراس جەبار، "هیچ پێشبینییەک نییە بۆ هاتنی گەرمای تاقەتپڕووکێن لە هەرێمی کوردستان".
 
پلەی گەرمای سبەی (بەگوێرەی کەشناسی): 
 
هەولێر؛ 39°
سلێمانی؛ 37°
دهۆک؛ 38°
کەرکووک؛ 40°
هەڵەبجە؛ 40°
زاخۆ؛ 39°
سۆران؛ 38°
حاجی ئۆمەران؛ 27°
گەرمیان؛ 42°