نێچیرڤان بارزانی دەچێتە نەمسا و لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 1ی تەممووزی 2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌گاته ڤيه‌نناى پايته‌ختى نه‌مسا.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچيرڤان بارزانى سبه‌ى سێشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه.
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانیش ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا "ده‌رفه‌ت و بواره‌كانى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كەن."
نەمسا بە فەرمی بانگهێشتی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کردووە
مانگی شوباتی ئەم ساڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کۆبوونەوە و وەزیرەکەی نەمسا بە فەرمی بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانیی بۆ وڵاتەکەی کرد.
رۆژی هه‌ينى 16-02-2024 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى بهشداريكردنی له كاره‌كانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشن له‌گه‌ڵ ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كۆبووه‌وه. لە کۆبوونەوەکەدا ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان گفتوگۆيان كرد.
ئەوکات سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لەبارەی نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، هەردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تێڕوانينى خۆيان ده‌رباره‌ى مه‌ترسييه‌كانى دۆخى ئاڵۆزى رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاست، پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له غه‌ززه، هه‌ڕه‌شه‌ى دۆخه‌كه به‌سه‌ر ئاساييش و سهقامگيريى جيهان و كاريگه‌ريى خراپيان به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كانى ژيانه‌وه، خسته‌ڕوو.
هەروەها ئاماژە بەوەش کرابوو، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی نەمسا هاوڕا بوون كه "ده‌بێت رێگرى بكرێت له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هاريكاريى هاوبه‌شى هه‌مه‌لايه‌نه هه‌بێت."
نێچیرڤان بارزانی و ئەلێکساندەر شاڵنبێرگ داكۆكييان له خواستى دوولايهنه كرد بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."