وەزارەتی پەروەردە بۆ ژمارەیەک پسپۆڕی: سیڤییەکانتان بنێرن

01-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان بۆ دامەزراندن و گواستنەوە بۆ پەیمانگەی پیشەیی هەولێر (خوێندنی ئینگلیزی)، پێویستی بە ژمارەیەک پسپۆڕییە و داوا دەکات سیڤی بۆ بنێرن.
 
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لە ئاگادارکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە: "ئاگاداری سەرجەم مامۆستایانی پیشەیی دامەزراو و دەرچووانی کۆلێژەکانی (ئەندازیاری، پەروەردە، زانستەکان، ئابووری و کارگێڕی) سنووری پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، بەپێی ئەو پسپۆڕییانەی دیاریکراون دەتوانن لە رێگەی واتسئاپەوە بە ئۆنڵاین سیڤییەکانیان پێشکێشبکەن بۆ دامەزراندنیان بە مامۆستای پیشەیی لە پەیمانگەی پیشەیی هەولێری پێنج ساڵی (خوێندنی ئینگلیزی) لە رۆژی 1ـی تەممووز تاوەکو 20ـی تەممووز."
 
وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانیشی دیاریکردووە کە ئەمانەن: 
 
- زمانی ئینگلیزی زۆر باش بزانێت لە ئاستی (Intermediate B1+).
- دەبێت ئامادەییان هەبێت بۆ هەڵسەنگاندنی زمانی ئینگلیزی و پسپۆڕییە پیشەییەکەیان.
 
ئەو بەشانەی پێویستیان بە دامەزراندن و گواستنەوەیە:
- بازرگانی/بەشی ژمێریاری
- گەشتوگوزار/بەشی کارگێڕی هۆتێل و میوانداری
- دیزاین/بەشی گرافیک دیزاین و بەشی ئینتێریەر دیزاین
- کۆمپیوتەر/ئای تی
 
وەزارەتی پەروەردە داوای لە خوازیاران کردووە لە رێگەی ئەم ژمارانەوە سیڤییەکانیان بۆ وەتسئەپ بنێرن:
- 07505106363
- 07505106464
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆردوومانەکان بوونەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر

تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی و درۆن چەند گوندێکی پێنجوێن و پشدەری بۆردوومانکرد

کامەران عوسمان، ئەندامی تیمی کوردستانی عێراقی رێکخراوی تیمەکانی دروستکەری ئاشتیی کۆمەڵگە (CPT)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "لە کاژێر 8:35ـی ئەمشەو (چوارشەممە، 3-7-2024) سوپای تورکیا لە رێگەی فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، سێ جار بۆردوومانی دەووروبەری گوندی زێوکەی لە قەزای پشدەر کرد."