بەهۆی گرژییەکانی عەفرینەوە کەسێک کوژرا و ژمارەیەکی دیکە بریندار بوون

01-07-2024
هێمن بابان رەحیم
دیمەنێکی گرژییەکانی عەفرین
دیمەنێکی گرژییەکانی عەفرین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ناڕەزایەتییەکانی دژ بە سوپای تورکیا و هێزەکانی سەر بەو سوپایە لە ناوچەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان زیاتر بووە و بەپێی ژمارەیەک وێنە و ڤیدیۆی نوێ چەند خۆپێشاندەرێک ئاڵای تورکیایان لەسەر دەروازەی باب سەلامەی نێوان سووریا و تورکیا داگرتووە.
 
روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆکاری خۆپێشاندانەکانی بۆ "رەفتارە رەگەزپەرستەکانی" دژ بە پەنابەرانی سووریا لە تورکیا  و دەستدرێژیکردنە سەر ماڵەکانیان گەڕاندووەتەوە.
 
پاشنیوەڕۆی دووشەممە، 1ـی تەممووزی 2024، خۆپێشاندان و گرژی لە شارۆچکەی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان، دژ بە هێزەکانی سووریا و گرووپەکانی سەر بەو وڵاتە فراوانتر بووە و لە هەندێک ناوچە شەڕ و پێکدادانی چەکداریش دروستبووە و ژمارەیەک کەسیش بریندار بوون.
 
بەپێی روانگەکە کەسێک لەو شەڕانەدا کوژراوە و حەوت کەسی دیکە برینداربوون، خۆپێشاندەران ئاڵای تورکیایان لە دەروازەی عەزاوییەی نێوان ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تورکیا و ناوچەکانی دەستەی تەحریرولشامیان هێناوەتە خوارەووە.
 
بەپێی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، خۆپێشاندەران هێرشیان کردووەتە سەر بارەگای والیی تورکیا لە شارۆچکەی عەفرین و دروشمی دژ بە وڵاتەیان گوتووەتەوە و پاسەوانانی بارەگەکە تەقەیان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپێشاندەران کردووە.
 
ئەوە لە کاتێکدایە پێش ئەو گرژییانە دەیان کەس کۆبوونەوە بۆ ئەوەی رێگری لە بارهەڵگرەکانی تورکیا بکەن، لە هەندێک گرتەی ڤیدیۆیش دەردەکەوێت ژمارەیەک چەکدار ئاڵای تورکیا لە دەوروبەری عەفرین دادەگرن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان

وەزیری دارایی بۆ نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست: بۆ بەهەمیشەییکردنتان چاوەڕوانی بەغداین

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دۆسیەی بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست رەوانەی ئەنجوومەنی راژە کراوە بۆ ئەوەی رێکارەکانی تەواو بکرێت. نوێنەرێکی ئەو فەرمانبەرانەش دەڵێت: "بۆ دامەزراندنمان حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕوانی بەغدایە."