رووداو دیجیتاڵ
7 ساڵە دەنگی زریاب کە جۆرێکی تایبەتی ژەنینی عودی موسڵاوییەکانە، لەو شارە نەبیستراوە. دوای ئەو ماوەیە دەنگی زربایە گەڕایەوە و لە یەکێک لە هۆڵەکانی شارەکە کرایە سیمبوولی ئاشتی و سەقامگیریی پارێزگاکە.
مستەفا زایر، سەرۆکی تیپی میوزیکەکەیە بە رووداوی گوت: "پڕۆژەی باڵندەی ئەندەلووس پڕۆژەیەکە بۆ بەردەوامی ژەنینی عود، ئەمڕۆ دروشمێکی گەورەشمان دەستنیشانکردووە، ئەویش ژەنینی 'زریابە'یە، چەندین بابەتی وەک فەلسەفە، هونەر، شوناسی ئیسلامی و چەندینی دیکە، ئەم پڕۆژەیەمان لەلایەن 'یوئێن دیپی' دەستینشانکرا بۆ ئەوەی لە موسڵ سازی بکەین، کە شارەکە بە ژەنیاری زریاب ناسراوە، تاببێتە دەرچەیەک بۆ هەموو جیهان."
رێکخراوی بەرنامەی گەشەپێدانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان "یوئێن دی پی" دەڵێ، بەبۆنەی تەواوکردنی نزیکەی 3 هەزار و 700 پرۆژە لە پارێزگە سوننییەکان، ئەم کۆنسێرتەیان رێکخستووە.
ویسام هورمزی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی یوئێن دیپی بۆ پڕۆژەکان رایگەیاند: "پەیامی ئەمڕۆ ئەوەیە کە ئێستا موسڵ بووەتە جێگای ئاشتەوایی و خۆشەویستی و تەبایی، نەک بۆ خەڵکی موسڵ بەتەنیا، بەڵکو بۆ هەموو عێراق، پڕۆژەی دیکەمان ماوە وەک قوتابخانە، بنکەی پۆلیس، دادگە و چەندین پڕۆژەی دیکە، کارەکانمان تاوەکو ساڵی 2026 بەردەوام دەبێت."
لە ساڵی 2014 وە "یوئێن دیپی" لە عێراق بەتایبەت لەوپارێزگایانەی لەژێر دەستی داعش بوون، پڕۆژەی خزمەتگوزارییان هەیە و تائێستا توانیویانە لەڕێگەی جێبەجێکردنی پرۆژکانیان نزیکەی چوار ملیۆن ئاوارە بگەڕێنەوە زێدی خۆیان.
لەدوای کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ و دەرهێنانی لەدەست داعش، یەکەمجارە ئەو شارە فێستیڤاڵی میوزیک سازدەکات، لەژێر ناونیشانی "مۆسیقا و هونەر لەپێناو ئاشتی"، ئامانج لێی پێکەوە ژیان و ئاشتی و تەباییە بەتایبەت لەو پارێزگایانەی کە لەدەست داعش کۆنتڕۆڵکراونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ