رووداو دیجیتاڵ
لە کەمپی شاریای ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک کەوتەوە و بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان، تا ئێستا 10 خێوەت سووتاون.
کەمپی شاریا تایبەتە بە ئاوەرەکانی کوردانی ئێزدیی کە لەدوای ساڵی 2014 و هێرشی داعش بۆ سەر شنگال ئاوارەبوون.
پیر دەیان، بەڕێوەبەری کۆچ و کۆچبەران لە دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "خێوەتی 10 خێزان سووتاون و هەموویان قەرەبوو دەکرێنەوە.
بایز کرێت، بەڕێوەبەری کەمپەکە بە رووداوی گوت: "ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە. ئاگر لە 11 خێوەت کەوتووەتەوە و هەشتیان بە تەواوی سووتاون. خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
پێشمەرگەیەک کە خێوەتەکەی سووتاوە، بە رووداوی گوت: "لە دەوام بووم. کاتێک هەواڵەکەم بیست هاتمە ماڵەوە. رەنجی 10 ساڵەم بە فیڕۆ چووە. داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق دەکەین هاوکاریمان بکەن."
ئەمە جاری یەکەم نییە ئاگر لە کەمپی شاریا دەکەوێتەوە؛ رۆژی 4-6-2021 ئاگرێکی گەورە لە کەمپەکە کەوتەوە و نزیکەی 300 خێوەت سووتان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ