وەزیری خوێندنی باڵا: ئەنجامی تاقیکردنەوەی پێشبڕکێی وەرگرتن لە خوێندنی باڵا رادەگەیێنین

01-07-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن خوێندنی باڵا
A+ A-
رووداو هەولێر

وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، ھەڵەچنی پەڕاوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و پڕۆسەی خاڵبەندی رێکخستنی پێشبڕکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکێشکاران و پڕۆسەی وردبینی دەستیپێکردووە. وەزیری خوێندنی باڵا دەڵێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامەکان رادەگەیێنن.
 
رۆژی شەممە 1ـی تەممووزی 2023، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بڵاویکردەوە، "بەسەرپەرشتی د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، کارکردن لەسەر پڕۆسەی خاڵبەندی پێشبرکێی وەرگرتن و پڕۆسەی وردبینی خوێندنی باڵا/ دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا لە دیوانی وەزارەت بەردەوامە و پرۆسەی ھەڵەچنینی پەڕاوی تاقیکردنەوە تەواو بووە و ئێستاش بەسەرپەرشتی وەزیری خوێندنی باڵا پڕۆسەی خاڵبەندی رێکخستنی پێشبڕکێی وەرگرتن لە نێوان پێشکێشکاران بەردەوامە".
 
لەو بارەیەوە ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە چەند رۆژی داهاتوودا بە فەرمی ئەنجامە بەراییەکان رادەگەیێنین".
 
بەگوێرەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمساڵ 15 هەزار و 728 خوازیار داواکاریی خوێندنی باڵایان پێشکێشکردووە، بۆیە وەزارەتەکە "جەختدەکاتەوە لەسەر جێبەجێکردنی پرەنسیپی دادپەروەری و شەفافییەت و هەلی یەکسان لە پرۆسەکەدا".
 
لە 2ـی نیسان، کاتی پێشکێشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا دەستپێکرد و بڕیاربوو تاوەکو 18ـی ئایاری 2023 بەردەوام بێت، بەڵام درێژکرایەوە بۆ 4ـی حوزەیران؛ رێککەوتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی توانستی زانستیش، بڕیاربوو رۆژی دووشەممە 29ـی ئایاری 2023 بێت، بەڵام ئەویش خرایە 12 ـی حوزەیران؛ بڕیاریشە دەستپێکی خوێندن مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بێت.
 
لەکاتی پێشکێشکردن بۆ ماستەر و دکتۆرا، بڕەپارەیەک لە پێشکێشکاران وەردەگیرێت کە لەنێوان 200 بۆ 250 هەزار دینارە و لە ئەگەری ناونەهاتنەوەشدا، ئەو پارەیە بۆ پێشکێشکار ناگەڕێنرێتەوە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی و یاوەرانی لەگەڵ سوودانی.

بافڵ تاڵەبانی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سوودانی: جەخت لە خێراترکردنی پێکهێنانی حکومەت کرایەوە

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە؛ بەپێی راگەیێندراوێکی بافڵ تاڵەبانی، لە کۆبوونەوەکەدا "جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکان و یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ دوورخستنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە".