لە سێمێل شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا روویدا؛ کوژراو و بریندار هەن

01-07-2023
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی کانی سپی سەر بە قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک شەڕە تەقە روویدا؛ کەسێک کوژرا و پێنجی دیکەش بریندارن.
 
عەقید ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدایی رووداوی راگەیاند، بەهۆی رووداوێکی شەڕ لەنێوان دوو بنەماڵەدا لە گوندی خراپ دێمی سەر بە ناحیەی باتێل لە سنووری قەزای سێمێل کەسێک کوژراوە و پێنج کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
هێمن سلێمان گوتیشی کە رووداوەکە کاژێر 21:00 لە گوندی کانی سپی روویداوە. باسی لەوەش کرد کە هەردوو بنەماڵاکە خزمی یەکدین. 
 
وەکو گوتەبێژی پۆلیسی دهۆک باسی دەکات، ئەو کەسەی کوژراوە، تەمەنی 42 ساڵە. 
 
لەبارەی تۆمەتبارەکانیشەوە، هێمن سلێمان گوتی، بڕیاری دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە و "دەستمان بە لێکۆڵینەوە کردووە" و لێکۆڵینەوەکەش بەردەوامە. 
 
هاوکات، بەڕێوبەری ناحیەی باتێل رایگەیاند، ئەو دوو بنەماڵەیە خەڵکی خراب دێمن، بەڵام رووداوەکە لە گوندی کانی سپی نزیک سێمێل روویداوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.