گالەری

01-07-2022
18 Photos
ساڵح قادر @salihqadr
 
دەریاچەی زرێبار یەکێکە لە گرنگترین ناوچە گەشتیارییەکانی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان، تەنیا دوو کیلۆمەتر لە رۆژئاوای شاری مەریوانەوە دوورە. 
 
دەریاچەكە هەزار و 285 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. لە ژێرەوەی ئەم دەریاچەیە چەندین سەرچاوەی ئاوی شیرین هەیە و هیچ ئاوێکی دیكە ناڕژێتە ئەم دەریاچەیەوە. لە سەرجەم وەرزەكانی ساڵدا سرووشتێكی جوانی هەیە. بۆیە ساڵانە گەشتیارێکی زۆر رووی تێدەکەن.
 
دەریاچەکە نزیکەی پێنج کیلۆمەتر درێژە و 1.6 کیلۆمەتریش پانە. قووڵیی دەریاچەکەش لە هەندێک شوێن دەگاتە 5.5 مەتر. دەریاچەکە لەلایەک داربەڕوو و لەلایەکی دیکە کێوەکانی زاگرۆس دەوریان داوە.
 
دەریاچەی زرێبار ماڵی زیاتر لە 30 جۆر پەلەوەر و باڵندەیە، بە تایبەتی حاجی لەقلەقەکان. بەشێک لەو باڵندانە کۆچەرین و بەپێی وەرزەکان روو لە دەریاچەکە دەکەن. هەروەها چەندین جۆر ماسی لە دەریاچەکەدا دەژین.
 
دەریاچەی زرێبار لە شوباتی 2011 لە ریزی میراتی فەرهەنگی ئێران تۆمارکراوە.