پژاک: ئەندامەکانمان لە کونەماسی لە ئەرکدا بوون و جلی مەدەنییان لەبەردابووە

01-07-2020
نیشانەکردن پژاک تورکیا
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی پارتیی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر گەریلاکانیان لە کونەماسی لە چاوپێکەوتنێکدا کە میدیاکانی پەکەکە بڵاویانکردووەتەوە رایدەگەیێنێت، "چوار هەڤاڵمان لەکاتی ئەرکدا بوون و بۆ کارێکی رێکخستنیی بە کونەماسیدا تێپەڕبوون و جلی مەدەنیشیان لەبەردا بووە".
 
سیامەند موعینی، هاوسەرۆکی پژاک رایگەیاند، چوار گەریلایان بۆ کارێکی رێکخستن بە کونەماسیدا تێپەڕبوون و لەلایەن فڕۆکەی تورکیاوە هێرشیان کراوەتە سەر.
 
هاوسەرۆکی پژاک باسی لەوە کردووە، تورکیا شەڕێکی هەمەلایەنەی دەستپێکردووە و هەوڵدەدات راستەوخۆ ئێرانیش دژی پژاک بخاتە شەڕەوە. 
 
سیامەند موعینی لەبارەی ئەگەری ئەوەی ئێران شەڕیان لەگەڵ بکات پێیوایە، "ئێران لاوازترە لەوەی بکەوێتە شەڕێکی راستەوخۆ لەگەڵ بژاک، بەهۆی ئەو دۆخە ئابووری و سیاسییەی کە ئێستا بەسەری هاتووە".
 
هاوسەرۆکەکەی پژاک جەختی لەوە کردووەتەوە، ئەگەر ئێران لەگەڵیان بکەوێتە شەڕێکی راستەوخۆ، ئەوا "پژاک لە سنوورەکان نامێنێتەوە و دەکەوێتە قووڵایی شارەکانی ئێرانەوە".
 
رۆژی پێنجشەممە 2020/06/25 بەهۆی هێرشێکی ئاسمانیی تورکیاوە بۆ سەر سەیرانگەی کونەماسی لە شارباژێڕی سلێمانی، بە گوتەی قایمقامی شارباژێر "چەکدارێک" کوژرا و شەش هاونیشتمانیش برینداربوون.
 
پارتیی ژیانی ئازادیی کوردستان (پژاک) لەبارەی هێرشەکەی کونەماسی رایگەیاندووە، گەریلایەکیان کوژراوە و سێ گەریلای دیکەشیان بریندارکراون.
 
لە ماوەی مانگی رابردوودا ئەوە دووەمین جارە گەریلاکانی پژاک لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەبنە ئامانجی بۆردوومانی فرۆکەکانی تورکیا. شەوی 2020/05/26 فڕۆکەکانی تورکیا لە قەزای ماوەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی ئۆتۆمبێلێکی گەریلایان کردە ئامانج، بەو هۆیەوە پێنج گەریلا گیانیان لەدەستدا و زیان بە چەند خانوویەکی گوندی سەفرە گەیشت و نەخۆشخانەی گوندەکەش خاپوور بوو.
 
لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا بەهۆی تۆپباران و بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا و ئێرانەوە سەدان هێکتار زەوی و رەزی گوندنشینان سووتاون و زیاتر لە 15 هاونیشتمانیی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق بۆردوومانەکانی تورکیا بە "پێشێلکارییەکی روون" بۆسەر سەروەریی عێراق ناودەبات کە پێیانوایە "خەڵکی سڤیل بوونەتە قوربانی". گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی سەرۆکایەتیی عێراقی دایەوە و گوتی، بانگەشەی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل بەهۆی ئۆپەراسیۆنەکانیانەوە لە راستییەوە دوورە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان

دلێر عەبدولخالق: لەگەڵ چەند لایەنێک دانوستانمان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی کرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو

رێکخەری ژووری رۆژنامەڤانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، بۆ چارەسەرکردنی ئەو پاشەکشەیەی لە دەنگی بزووتنەوەی گۆڕاندا هەبووە، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی لە هەوڵدان بۆ کاری پێکەوەیی و ئەگەر بگەنە رێککەوتن، گۆڕانکاری لە سەرۆکی لیست و بەربژێرانی بزووتنەوەکەدا دەکرێت