گالەری

01-07-2019
9 Photos
رووداو @Rudawkurdish

رووداو - رۆژهەڵاتی کوردستان

ئەمڕۆ (1ـی تەممووزی 2019) مەزهەری خالقی، هونەرمەندی نێوداری کوردی دوای 35 ساڵ بۆ یەکەمجار گەڕایەوە رۆژهەڵاتی کوردستان.

بەهمەن مواردنیا، پارێزگاری سنە و چەند بەرپرسێکی دیکەی پارێزگاکە لە دەروازی نێودەوڵەتی باشماخ پێشوازییان لە مەزهەری خالقی کرد.

بڕیارە رۆژانی 2 و 3ـی ئەم مانگە بۆ یەکەمجار کۆنگرەی ناودارانی کورد لە شاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ببەسترێت. مەزهەری خالقی بانگهێشتی کۆنگرەکە کراوە و یەکێکە لەو کەسانەی وەک ناودارێکی کورد خەڵات دەکرێت.

مەزهەری خالقی ساڵی 1939 لە شاری سنەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە زانكۆی تاران بەشی فیزیای تەواوكردووە. بۆ ماوەیەك بەڕێوەبەری ناوەندی دەنگ و رەنگی سنە و كرماشان بووە.

دوای شۆڕشی ئێران و هاتنەسەركاری كۆماری ئیسلامی ئێران، لە ساڵی 1984 خالقی نیشتمانیی دایكی جێهێشتووە و بۆ ماوەیەك لە هەندەران ژیاوە و دواتریش گەڕاوەتەوە باشووری كوردستان.