لە زانکۆی سەڵاحەدین بڕوانامەی دەرچوون بەخشرایە خوێندکاران

رووداو - هەولێر

لەژێر دروشمی "سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە، زامنی سەربەخۆبوونە"، زانکۆی سەڵاحەدین ئاهەنگی خولی سی و پێنجەمینی دەرچووانی ئەنجامدا، کە تێیدا بڕوانامە بەسەر سێ هەزار و 964 خوێندکاری دەرچوو بەخشرا. 


زانکۆی سەڵاحەدین لە 90 بەشی زانستی و 14 کۆلێژ پێکدێت، کە لەماوەی 35 ساڵدا زیاتر لە 75 هەزار خوێندکاری لە خوێندنی بەکالۆریۆس پێگەیاندووە.

خوێندکارانی دەرچوو لە ئاهەنگەکەدا بەبۆنەی تەواوبوونی ژیانی خوێندکاریانەوە وێنەی سێڵفیان دەگرت، ئەوان دڵخۆش دیارن، بەڵام پێناچێت دڵخۆشییەکەیان بەردەوام بێت، چونکە چاوەڕوانی دامەزراندنن. 

زانکۆی سەڵاحەدین لە 90 بەشی زانستی و 14کۆلێژ پێکدێت، کە لەماوەی 35ساڵدا زیاتر لە 75هەزار خوێندکاری لە خوێندنی بەکالۆریۆس پێگەیاندووە، ئێستا نزیکەی 25هەزار خوێندکار لە خوێندنی بەکالۆریۆس دەخوێنن، لە ئاهەنگەکە پەیامی سەرۆکی هەرێم لە لایەن سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین خوێندرایەوە . 

جگە لەو خوێندکارانە زانکۆی سەڵاحەدین نزیکەی 500 خوێندکاری ماستەر و زیاتر لە 50 خوێندکاری دکتۆرای هەیە لەگەڵ دوو هەزار مامۆستا لەوانەش 101 یان نازناوی پرۆفیسۆریان هەیە .