تەرمی مامۆستا ئایینییەکەی بەردەڕەش دۆزرایەوە

01-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای نۆ رۆژ لە دیارنەمانی مامۆستایەکی ئایینی لە سنووری قەزای بەردەڕەش، ئەمڕۆ تەرمەکەی لە سنووری کەڵەک دۆزرایەوە.

مەلا ئەحمەد خارووکی، پێشتر گوتاربێژ و پێشنوێژی مزگەوتی گوندی خارووک بوو لە ناحیەی دارەتوو لە سنووری قەزای بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک و ماوەیەک بوو خانەنشین ببوو.

ئەو هاونیشتمانییە ئێوارەی 24ـی ئایار چووە گوندەکەیان و بێسەروشوێن بوو.

لەشکر نەجمەدین دراوسێی مامۆستاکەیە و یەکێکە لەو کەسانەی لە سۆراخی ئەو هاونیشتمانییە دەگەڕا، ئەمڕۆ شەممە 01ـی حوزەیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەمڕۆ لە سنووری کەڵەک تەرمی مامۆستامان دۆزیەوە کە لە بۆرییەکی پڕۆژەی ئاوەکە گیرببوو."

تەرمی مامۆستا ئایینییەکە ئێستا لە نەخۆشخانەی قەزای خەباتە، بڕیارە بگوازرێتەوە دادپزیشکی هەولێر و دواتر لە سنووری بەردەڕەش بەخاک بسپێردرێت.

ئەو هاونیشتمانییە خولیای ماسیگرتنی هەبوو، 24ـی ئایار بە چووپێک چووبووە نێو ئاوی زێی گەورەی لە سنووری گوندەکەیان و دواتر لە دووریی حەوت کیلۆمەترەوە چووپ، جلوبەرگ و کاتژمێرەکەشیان دۆزییەوە.

ساڵانە لە دەستپێکی وەرزی گەرمادا خنکان لە باشووری کوردستان زیاتر دەبێت. بەگوێرەی ئاماری حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەم ساڵ تاوەکو 21ـی ئایار، زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە و بەهۆیانەوە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.