نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سلێمانی و هەڵەبجە کەمترە لە هەولێر

01-06-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی پێنج لە سلێمانی بەرزترینی دەگاتە 8000 دینار و لە هەڵەبجەش بەرزترین 7500 دینارە، بەڵام لە هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە هەندێک شوێن دەگاتە 12 هەزار دینار و لە دهۆک دیاری نەکراوە.
 
عوسمان محەممەد، سەرۆکی کۆمەڵەی موەلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی ئەمڕۆ شەممە 1ی حوزەیران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێرەکانی کارکردنی موەلیدە لە مانگی رابردوودا لە 150 کاژێرەوە بۆ 180 کاژێر بووە، بەوەش نرخی ئەمپێر لە گەڕەکەکاندا لە 6500 دینارەوە دەستپێدەکات تاوەکو 7250 دینار."
 
کۆمەڵێک گەڕەکی سلێمانی موەلیدەکانیان لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا 24 کاژێر کاریان کردووە و بە بازرگانی ناودەبرێت. عوسمان محەممەد گوتی، نرخی ئەمپێری موەلیدەی بازرگانی نزیک هەشت هەزار دینارە.
 
تاوەکو ئەمڕۆ بە فەرمی نرخی ئەمپێری موەلیدە لە سنووری هەولێر دیاری نەکراوە، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، نرخی ئەمپێر لەنێوان 6 هەزار دینار بۆ 12 هەزار دینار دەبێت، ئەویش بە گوێرەی گەڕەکەکان دەگۆڕێت.
 
خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی کاژێر 10:00ـی بەیانی بە فەرمی نرخی ئەمپێری موەلیدە بۆ مانگی پێنج بڵاو دەکەنەوە.
 
موەلیدە ئەهلییەکانی هەڵەبجە مانگی رابردوو 155 بۆ 165 کاژیر کاریان کردووە. زووهرە یوسف، سەرپەرشتیاری لیژنەی موەلیدە ئەهلییەکان لە قایمقامییەتی هەڵەبجە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کەمترین نرخی ئەمپێر 6 هەزار و 500 دینارە و زۆرترینیش 7 هەزار و 500 دینار."
 
مانگی رابردوو نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدە لە سلێمانی لەنێوان 7 هەزار و 500 بۆ 10 دینار بوو، لە هەڵەبجە لەنێوان 7 هەزار و 500 دینار بۆ 8,500 دینار، لە دهۆکیش لەنێوان 8 هەزار و 500 دینار بۆ 13 هەزار و 500 دینار و لە هەولێریش لەنێوان 6 هەزار و 250 بۆ 12 هەزار و 500 دینار بوو.
 
بەگوێرەی رووپێوییەکی دەستەی ئامار، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 7 هەزار موەلیدەی ئەهلی هەن و لە نەبوونی کارەبای نیشتمانیدا کارەبا دەدەنە هاوبەشانیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی ورمێ.

پلاندانانی ورمێ: بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکان پێویستمان بە 262 ملیۆن دۆلارە

سەرۆکی رێکخراوی بەڕێوەبردن و پلاندانانی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، بۆ تەواوکردنی پڕۆژەکانی پارێزگاکە کە بەشی زۆریان راگیراون، پێویستیان بە زیاتر لە 262 ملیۆن دۆلارە.