لە مانگێکدا 54 کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون

01-06-2023
فواد حەقیقی
نیشانەکردن رۆژهەڵاتی کوردستان
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە چەند رۆژی رابردوودا هێزە ئەمنییەکانی پارێزگای سنە سێ هاونیشتمانییان دەستبەسەر کردووە، بەمەش ژمارەی ئەو هاونیشتمانییانەی مانگی رابردوو لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرکراون، گەیشتووەتە 54 هاونیشتمانی.
 
بەپێی راپۆرتی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی رۆژهەڵاتی کوردستان، رۆژی چوارشەممە هێزە ئەمنییەکان لە شاری سنە هاونیشتمانییەکیان بە ناوی میلاد نەسری و رۆژی دووشەممەش لە گوندی نییەر، سەر بە شاری سنە، هاووڵاتییەکیان بە ناوی موختار مینبەری، دەستبەسەر کردووە.
 
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردنی ئەو دوو هاوڵاتییەدا هیچ بەڵگەیەکی یاساییان پێنەبووە و روونیش نییە لە کوێ راگیراون، یان تۆمەتەکانیان چییە.
 
هەروەها رۆژی یەکشەممە هاونیشتمانییەکی خەڵکی گوندی تەنگیسەری سەر بە شاری سنە، بە ناوی شۆڕش محەممەدپوور دەستبەسەر کراوە و تاوەکو ئێستا هێزە ئەمنییەکان بە کەسوکارەکەیان نەگوتووە لە کوێ راگیراوە یان بۆچی گیراوە.
 
بەپێی بەدواداچوونی رێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی کوردستان، لە مانگی ئایاردا لانیکەم 54 هاونیشتمانی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، دەستگیرکراون.
 
هەروەها گوشاری دامودەزگا ئەمنییەکان بۆ سەر کەمینە ئایینییەکان زیادی کردووە و لەو مانگەدا 6 کەس لە پەیڕەوانی ئایینیی بەهایی، 3 چالاکڤانی کوردی یارسان و دوو چالاکڤانی سوننەی کورد و بەلوچیش دەستگیرکراون.
 
ئەو 54 هاونیشتمانییە بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و ئەمنی بەبێ فەرمانی دادگا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.