عارف قوربانی: رووداو هاندەر و پشتیوانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردییە

01-06-2014
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو – هەولێر

عارف قوربانی، سەرۆكی دامەزراوەی خەندان پەیامێكی بەبۆنەی یەكەم ساڵیادی پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆی رووداو بڵاوكردووەتەوە‌و دەڵێ "رووداو خەسڵەتی میدیای نێودەوڵەتی هەیە".

قوربانی جەختدەكاتەوە، كە تۆڕی میدیایی رووداو هاندەرو پشتیوانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردییەو دەخوازێت "ساڵێكی‌ تری‌ تەمەنی‌ لە سایەی دەوڵەتێكی‌ سەربەخۆی‌ كوردیدا بكرێتەوە و رووداو شانازیی‌ ئەوەی‌ هەبێت وەك هێزێكی‌ میدیایی‌ هاندەرو پشتیوانی‌ بووە".

دەقی پەیامەكەی عارف قوربانی:

بەبۆنەی‌ تێپەڕبوونی‌ ساڵێك بەسەر پەخشی‌ "تەلەفزیۆنی‌ و رادیۆی‌ رووداو" پیرۆزبایی‌ گەرم ئاراستەی‌ بەڕێوەبەران و سەرجەم كارمەندە هاوپیشەكانمان دەكەین لە تۆڕی‌ میدیای‌ روداو.
دەستی‌ ماندووبوونیان دەگوشین كە لە ماوەی‌ یەك ساڵی‌ كاركردندا ئەو شانازییەیان بۆ خۆیان و میدیاكارانی‌ كورد تۆمار كرد، كەئێستا كورد خاوەنی‌ تۆڕێكی‌ میدیاییە بەدەر لە لایەنە تەكنیكی‌ و هونەرییەكانی‌، لە رووی‌ پیشەییەوە خەسڵەتی‌ میدیای‌ ئاسمانی‌ و نێوودەوڵەتی‌ هەیە.

ئومێدەوارم لەپاڵ‌ ئەركە پیشەییەكەیاندا، وەكوو ئامرازێكی‌ گرنگی‌ گەیاندن بیقۆزنەوە بۆ ناساندنی‌ كەلتور و مێژوو جوگرافیا و ئازارو مەینەتیەكانی‌ كوردی‌ ئەم هەرێمە بە پارچەكانی‌ تری‌ كوردستان و ئاشناكردنی‌ گەلانی‌ دونیا بە میللەتەكەمان.

 هیواخوازم ساڵێكی‌ تری‌ تەمەنی‌ لە سایەی دەوڵەتێكی‌ سەربەخۆی‌ كوردیدا بكرێتەوە و رووداو شانازیی‌ ئەوەی‌ هەبێت وەك هێزێكی‌ میدیایی‌ هاندەرو پشتیوانی‌ بووە.

عارف قوربانی‌
سەرۆكی‌ دامەزراوەی‌ خەندان بۆ پەخش و وەشاندن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە