وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینی بارانبارین و هەورەبرووسکە دەکرێت

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو بگۆڕدرێت. 
 
رۆژی دووشەممە 01-05-2023، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ئاسمان نیمچەهەور بێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بۆ هەوری تەواو بگۆڕدرێت؛ لە کاتەکانی دوانیوەڕۆشدا تاوەکو ئێوارە لە زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە هەیە و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ، دوو بۆ سێ پلە نزمدەبێتەوە". 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سبەی ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور بێت و، پلەی گەرماش یەک بۆ دوو پلە بەراورد بەمڕۆ بەرزببێتەوە. 
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی (سێشەممە، 2-5-2023) بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 23 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 21 پلەى سیلیزى
دهۆک: 21 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 28 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 23 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 22 پلەى سیلیزى
سۆران: 21 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 30 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران: 16 پلەى سیلیزى