سەرۆکی هەرێمی کوردستان و شاندێکی باڵای ئەڵمانی کۆبوونەوە؛ برەودان بە پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شاندێکی ئەڵمانی کرد و تاوتوێی پەیوەندییەکانی ئەڵمانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدایان کرد.
ئێواره‌ى رۆژی دووشه‌ممه 01-05-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازیى له شاندێكى باڵاى ئه‌ڵمانى كرد كه پێكهاتبوو له د. يۆخن فلاسبارس، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ هاريكاريى ئابوورى و گه‌شه‌پێدان و ڤێرنه‌ر گاتزه‌ر، وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى دارايى.
له كۆبوونه‌وه‌ياندا كه باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق و كۆنسوڵى گشتيى ئه‌ڵمانيا له هه‌ولێر ئاماده‌ى بوون، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌ڵمانيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى گشتيى عێراق تاوتوێ كران.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، شاندى ميوان وێڕاى ده‌ربڕينى به‌رده‌واميى پشتگيريى ئه‌ڵمانيا بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، خواستى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كردووەتەوە.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستان بۆ پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى گه‌ل و حكومه‌ت و په‌رله‌مانى ئه‌ڵمانيا، دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان خوازياره په‌يوه‌ندييه‌كانى له هه‌موو بواره‌كاندا له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانيا په‌ره‌پێبدات، هه‌روه‌ها ئاماده‌يى بۆ هه‌موو ئاسانكارييه‌ك بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و وه‌به‌رهێنانى ئه‌ڵمانى له هه‌رێمى كوردستان نيشان دا.
كاريگه‌ريى گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، چەند تەوەرێکی ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون، هه‌روه‌ها ماڵئاوايى له باڵيۆزى ئه‌ڵمانيا له عێراق كرا كه له ماوه‌يه‌كى نزيكى داهاتوودا كۆتايى به ئه‌ركه‌كه‌ى له عێراق دێت و نێچيرڤان بارزانى هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركى تازه‌يدا بۆ خواست.