شانەی ئەمنیی عێراق: پاڵاوگەی کار کراوەتە ئامانج و زیان بەر یەکێک لە عەمبارەکان کەوتووە

02-05-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق لەبارەی مووشەکبارانکردنی قەزای خەبات رایگەیاند، پاڵاوگەیەکی کار گرووپ کراوەتە ئامانج و زیان بەر یەکێک لە عەمبارەکان کەوتووە، بەڵام دواتر ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە.
 
ئێوارەی رۆژی 01-05-2022 شەش مووشەک لە قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە. شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق دەڵێت، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها دڵنیایی دەدات لەوەی کە هێزەکانیان بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای "تیرۆریستان" تاوەکو دەیاندۆزنەوە.
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، لە نزیک ناوچەی فازیلیەی سەر بە قەزای باشیک دەستیان بەسەر چوار سەکۆی مووشەکیدا گرتووە.
 
شانەی ئەمنیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەو "هەوڵە ترسنۆکانە" بۆ ئەوەیە لەم کاتەدا کاریگەریی لەسەر بەرهەمهێنانی کارەبا هەبێت.. هێزە ئەمنییەکان دوای ئەوە رووداوە لێکۆڵینەوە لەو شوێنە دەکەن کە مووشەکەکانی لێوە هاوێژراوە.
 
هەر لەبارەی هێرشەکەوە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەرپرسیارێتیی تەواوی ئەو هێرشانە دەکەوێتە ئەستۆی ئەو گرووپە تیرۆریستییانە و باجی ئەو هێرشانەش دەدەنەوە.. لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی هەماهەنگی دەکەین بۆ رووبەڕووبوونەوەیان و کۆتاییهێنان بەم کردارە تێکدەرانە." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کۆمەڵی دادگەری

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە

کۆمەڵی دادگەریی کوردستان 59 بەربژێری لە هەر 4 بازنەکەی هەرێمی کوردستان بۆ پەرلەمانی کوردستان هەیە. سەرۆکی لیستی ئەو حیزبە لە بازنەی هەولێر دەڵێت، خەڵک لە دەرەوەی کۆمەڵیش ویستبێتی لەسەر لیستی ئەوان خۆی بەربژێر بکات، پەسندیان کردووە.