بارانی رۆژانی جەژن هیوا بۆ جووتیارانی هەولێر و دهۆک دەگەڕێنێتەوە

01-04-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کشتوکاڵی هەولێر و دهۆک، بارانبارینەکەی رۆژانی جەژن کاریگەریی لەسەر بەرهەمی گەنم و جۆ دەبێت.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 1ی نیسان شاخەوان حەمەسەعید، بەڕێوەبەری بەشی کەشناسیی کشتوکاڵ لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، "بارانەکەی دوو رۆژی رابردوو تاڕادەیەک کاریگەریی لەسەر بەرهەمی گەنم و جۆ دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر سوودی بۆ گیای بەهارە و لەوەڕ دەبێت."
 
شاخەوان حەمەسەعید گوتی، "بەشی رۆژئاوا و باشووری هەولێر و بەشێکی دهۆک قەدی گەنمەکان کورت دەبێت، ئەوەش بۆ کاتی دروێنەکردن گرفت بۆ جووتیاران دروست دەکات. جگە لە بڕی باران، جۆری گەنم و خاکەکەش کاریگەری لەسەر باڵای گەنم هەیە."
 
وەک شاخەوان حەمەسەعید دەڵێت، تاوەکو کۆتایی ئەم مانگەش گەنم و جۆ بە رادەیەکی دیاریکراو سوود لە بارانبارین وەردەگرن و پێویستە جووتیاران بێهیوا نەبن.
 
بەگوێرەی بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی هەولێر، لە 48 کاژێری رابردوودا لە سنووری هەولێر تێکڕا نزیکەی 14 میلیمەتر باران باریوە.
 
هاوکات، جیهان رەسووڵ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە رووداوی راگەیاند: "بارانی رۆژی 30ـی مانگی رابردوو سوودی بۆ گەنم و جۆ هەبووە. ئەگەر ئەم بارانە نەبووایە، مەترسی لەسەر بەرهەمەکانمان دەبوو، بەڵام بارانەکە مەترسییەکەی رەواندەوە، هەرچەندە هێشتا پێویستمان بە بارانی زیاترە."
 
بە گوتەی جیهان رەسووڵ، "لە هەندێک ناوچەی سنووری دهۆک، باڵای گەنمەکان 20 سانتیمەتری تێپەڕاندووە."
 
بەگوێرەی ئاماری بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کشتوکاڵی دهۆک، لە 48 کاژێری رابردوودا لە سنووری دهۆک زیاتر تێکڕا لە 15 میلیمەتر باران باریوە.
 
لای خۆیەوە جووتیار خالید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سلێمانی بە رووداوی گوت: "سنووری سلێمانی و هەڵەبجە ئەم ساڵ بە شێوەیەکی گشتی بارانبارین تێیاندا باش بووە و هیچ مەترسییەک لەسەر بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەم دوو سنوورە نییە."
 
جوتیار خالید گوتیشی: "بەهۆی بارینی باشی باران، مەترسی کورتبوونی باڵای گەنمەکانمان نییە."
 
بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی، لە 48 کاژێری رابردوودا لە سنووری سلێمانی تێكڕا 5.2 میلیمەتر و لە هەڵەبجەش 5.8 میلیمەتر باران باریوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دوو کیژی کوردی ئێزدی لە لالش.

سوودانى دوو بڕیار لە بەرژەوەندیی ژنانى ئێزدى دەردەکات

سەرۆکوەزیرانى عێراق بڕیاری دا ژنانى ئێزدی بەدەر بکات لە مەرجى تەمەنى وەرگرتن بۆ خوێندن لە زانکۆ و خوێندنى ماستەر و دکتۆرا و 10 نمرەش بۆ کۆنمرەکانیان زیاد بکرێت بۆ ئەوەى بتوانن لەو ئاستانەدا بخوێنن.