بریندارێکی دیکەی رووداوی تەقەکردنەکەی شێخان گیانی لەدەستدا

01-04-2024
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
جەهوەر سمکۆ ئاغا زێدک، کە لە رووداوی تەقەکردنەکەی بەرەبەیانی رۆژی شەممەی قەزای شێخان بریندار بوو، ئەمشەوی دووشەممە گیانی لەدەستدا.
 
شەڕەکە لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگەی دهۆک، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بوو.
 
تابان دۆسکی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی دھۆک، ھەواڵەکەی بۆ رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، "چەند رۆژێک ئەو بریندارە چارەسەری وەردەگرت، بەڵام بەھۆی سەختی برینەکەی ئەمشەو گیانی لەدەستدا".
 
بەرەبەیانی شەممە، تەقە لە ئۆتۆمبێلێکی ئەم بنەماڵەیە کرا، عەونی سمکۆ ئاغا زێدک گیانی لە دەستدا و جەھوەر سمکۆ ئاغای برای و کوڕێکی بریندار بوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە