رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، 12 حیزب و هاوپەیمانێتی و 53 بەربژێری تاکەکەسی لیستی ناوەکانیان پێشکێش بە کۆمیسیۆن کردووە، دەشڵێت "دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە."
بەپێی زانیارییەکانی رووداو کە لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە وەریگرتوون، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دوو هاوپەیمانێتی، 10 حیزب و 53 بەربژێر وەکو تاکەکەس لیستی ناوەکانیان پێشکێشکردووە.
بەپێی لیستەکە ئەم لایەنانە لیستی ناوەکانیان پێشکێشکردووە:
- هاوپەیمانیی سەردەم: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- هاوپەیمانیی هەرێمی کوردستان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- کۆمەڵی دادگەری کوردستان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- بەرەی تورکمانی: لە بازنەکانی سلێمانی، هەولێر.
- هاوپەیمانیی نیشتمانی: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- یەکێتی نیشتمانی کوردستان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- نەوەی نوێ: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- بزووتنەوەی گۆڕان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- بەرەی گەل: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە.
- بزووتنەوەی پەیوەندیی ئیسلامیی کوردستان: لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە.
10ى حوزەیرانى 2024 دیاریکراوە بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانەوە سەرپەرشتی دەکرێت.
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ رووداو پشتڕاستیکردەوە کە دواخستنی هەڵبژاردن لە ئارادا نییە و گوتی: "رێکارەکانی کۆمیسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا بەردەوامن."
هەرچەندە کۆمیسیۆن دووجار وادەی پێشکێشکردنی لیستی بەربژێرانی درێژکردەوە، بەڵام پارتی دیموکراتی کوردستان یەکێکە لە لایەنە دیارەکانی کوردستان کە بڕیاریداوە بەشداری تێدا نەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ