نەرویج پێنج هاووڵاتیی خۆی لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە

01-04-2023
دڵزار زوبێر @DilzarZubair
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی نەرویج پێنج هاووڵاتیی خۆی لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان دەگەڕێنێتەوە و ئەمریکاش پێشوازیی لێدەکات.
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێدراوێکدا گوتی، لەم هەفتەیەدا نەرویج دوو ژن و سێ منداڵی لە کامپی ئاوارەکان لە رۆژئاوای کوردستان گەڕاندووەتەوە. دەشڵێت، "پێزانینمان بۆ نەرویج و هاوبەشەکانمان هەیە کە لە رێگەی گەڕاندنەوەی لەمشێوەیە دەتوانن قەیرانی بەردەوامی مرۆیی و ئەمنی لە کامپەکانی هۆل و رۆژ چارەسەر بکەن."
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەکات: "گەڕاندنەوە تاکە چارەسەری یەکجارەکییە" بۆ ئەو ژن و منداڵانەی لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستان دەمێننەوە. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ، نزیکەی 42 هەزار کەسی بیانی لە کامپەکانی رۆژئاوای کوردستانن. نزیکەی 27 هەزاریان هاووڵاتیی عێراقین و نزیکەی 10 هەزاری دیکەش هاووڵاتیی نزیکەی 60 وڵاتی دیکەن. جگە لەوەش، سەروو 23 هەزار هاووڵاتیی سووری لەوێن. لەو بارەیەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، زۆربەی منداڵەکان تەمەنیان لە خوار 12 ساڵیدایە.
 
هاوکات، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دەدات لەوەی داعش و 10 هەزار چەکداری، کە لە گرتووخانەکانی رۆژئاوای کوردستاندان، "هەڕەشەیەکی بەردەوامن بۆ سەر ناوچەکە و هەزاران دانیشتووانی کامپەکانی هۆل و رۆژ." 
 
رۆژی هەینی 31ـی ئاداری 2023، لیژنەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پاراستنی مافی منداڵان لە راگەیێندراوێکدا داوای لە وڵاتان کرد "بەشێوەیەکی خێرا منداڵان و دایکانیان بگەڕێننەوە". گوتیشی کە لەدوای گەڕاندنەوەیان "زۆر بە گرنگی دەزانین پرۆگرامی تێكەڵکردنەوەیان لەگەڵ کۆمەڵگە هەبێت. 
 
بەگوێرەی نەتەوە یەکگرتووەکان: "ژمارەیەکی زۆری منداڵان ئێستا دەبێتە پێنجەم ساڵ لە باکووری رۆژهەڵاتی سووریا دەستبەسەرن". ئاماژەی بەوەشکرد لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا چوار منداڵ لە کامپەکاندا کوژراون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لە هەواڵی ئەکرەم ساڵحی پرسی

نێچیرڤان بارزانی: بەدواداچوون بۆ کەیسی هەوڵی تیرۆرکردنی ئەکرەم ساڵح بکرێت

نێچيرڤان بارزانى له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا، هه‌واڵى ئه‌كره‌م ساڵحى پرسى، كه‌ دوێنێ له‌به‌رده‌م ماڵى خۆيدا له‌ كه‌لار له‌ هه‌وڵێكى تيرۆركردن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبيله‌كه‌ى، رزگار بوو.