کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

01-04-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن پلەی گەرما
A+ A-
رووداو هەولێر

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و لە هەندێک شوێن باران و هەندێک شوێنیش بەفر باریوە، بەگوێرەی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش پلەی گەرما لە سبەیەوە بەرزدەبێتەوە.

 

ئەمڕۆ شەممە 1ـی نیسانی 2023، دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، سبەی ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بەمڕۆ 2 بۆ 4 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
هەروەها محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەو شەپۆلەی سەرما، کە هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە سبەی کۆتایی دێت و پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە.
 
ئەو کەشناسە ئاماژەی بەوەشکرد، تاوەکو هەشت رۆژی داهاتوو رۆژانە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە تاوەکو دەگاتە نزیکەی 30 پلەی سیلیزی. گوتیشی: "تاوەکو نزیکی نیوەی ئەم مانگە ئەگەر بارانبارین نییە".
 
لە راگەیێندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و پلەی گەرما لە نێوان 1 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی یەکشەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 15 پلەی سیلیزی
دهۆک: 14 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان: پلەی سیلیزی
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە